تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ژنێکی دیکە لەژێر ناوی ناموس بوو بە قوربانی

ژنێکی دیکە لەژێر ناوی ناموس بوو بە قوربانی
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوه هەواڵیەکان؛ ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، ئافرەتێکی لاو بە ناوی “ترووسکە عەبدوڵڵازادە”، تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی گوندی "کاسەکەران" و دانیشتووی شاری پیرانشار، لەلایەن باوکی و مێردەکەی و خەزوورەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە.
ئەم ژنە لاوە کە دایکی دوو منداڵە، لە خوار تەمەنی یاسایی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ناچار کراوە شوو بە ئامۆزاکەی بکات.
ترووسکە عەبدوڵڵازادە دوای ئەوەی هەستی بەوە کردبوو کە مەترسیی گیانیی لەسەرە، لە دەلاقەی ژوورێکی ماڵەکەیانەوە خۆی فڕێ داوەتەوە خوارەوە، بەڵام خەزوورەی (بە ناوی مستەفا) و مێردەکەی (بە ناوی ڕەحمان) و باوکی (بە ناوی حاجی) بردوویانەتە ماڵی مامۆی و لەوێ بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە دەستی، پای، سەری، ملی و هەموو دەموچاویان شکاندووە و دواتریش  هەڵیانواسیوە.
باوکی ئەم ئافرەتە لاوە، دوای کوشتنی کچەکەی، دانی بەوە داناوە کە لەگەڵ برا و برازاکەی خۆی کوشتوویانەو بەرپرسیارەتییەکەشی قبووڵ کردوە.

7 مانگ و 4 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژنێکی دیکە لەژێر ناوی ناموس بوو بە قوربانی

ژنێکی دیکە لەژێر ناوی ناموس بوو بە قوربانی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی