تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

زیادبوونی ئاماری پزیشکانی خوازیاری کۆچ کردن لە ئێران

زیادبوونی ئاماری پزیشکانی خوازیاری کۆچ کردن لە ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

عەوەز حەیدەرپوور، پزیشک و نوێنەری پێشووی مەجلسی ڕژیم، باسی لەوە کرد کە هەموو ڕۆژێک گوێبیستی ئەوە دەبین کە پزیشک یان پزیشکی یاریدەدەری زانستە پزیشکییەکان کۆچ دەکەن.
ناوبراو هەروەها وتیشی، ساڵانە ١٠ هەزار کەس لە ستافی پزیشکیی ئێران کۆچ دەکەن.
حەیدەرپوور بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە باشترین هێزی فریاگوزاری لەگەڵ شەپۆلی پزیشکان لە وڵات کۆچ دەکەن، وتی: ئەگەر من وەزیری تەندروستی بوومایە و ڕۆژانە ئەم ژمارە پزیشکە کۆچیان کردبایە، دەستم لەکار دەکێشایەوە.
هەر لەو پێیوەندیەدا، ڕاوێژکاری وەزیری تەندروستیی ڕژیم بە ئاماژەدان بە یاسای هێزی لاو و پاراستنی خانەوادە, ڕایگەیاند کە تۆڕی تەندروستی و چارەسەریی ئەو وڵاتە لەگەڵ کەمیی ٢٠ هەزار ماما بەرەوڕوویە.
هەروەها ڕەزا لاری‌پوور، وتەبێژی ڕێکخراوی نیزام پزیشکیی ئێران مانگی پێش ڕایگەیاند کە کۆچی کۆمەڵگەی پزیشکی بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی پێشووتر، دوو هێندە زیادی کردووە و ئێستا له ئێرانەوە پزیشکان بۆ چەندین وڵات کۆچ دەکەن.

7 مانگ و 4 ڕۆژ و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زیادبوونی ئاماری پزیشکانی خوازیاری کۆچ کردن لە ئێران

زیادبوونی ئاماری پزیشکانی خوازیاری کۆچ کردن لە ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی