تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کاک بابەشێخ حوسێنی: دابەشکردنی کوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەکەینەوه‌

 کاک بابەشێخ حوسێنی: دابەشکردنی کوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەکەینەوه‌
سازدانی دیمانه‌: جه‌عفه‌ر به‌هرامی

دیمانەی ماڵپەری سازمانی خەبات لەگەڵ کاک بابەشێخی حوسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەبارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی جیهان و کوردستان و دەستێوەردانی رژیم لە کاروباری ناوچەکە، سیاسەتی نوێی ئەمریکا لەبارەی رژیم و پەلاماری حکومەتی عێراق بە پشتیوانی هێزەکانی رژیم بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پرسی هاوکاری نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لەم دیمانەدا گەنگەشە دەکەین.

دەقی دیمانەی سکرتێری گشتی سازمان لەگەڵ ماڵپەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران:


پ ـ لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا گەلێک ئاڵووگۆڕ لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە رژیمی ئێران دروست بووە، بەتایبەت لە دوای ئەوەی سەرۆککۆماری ئەمریکا سیاسەتی نوێی وەلاتەکەی بەرامبەر بە رژیمی ئێران و سپای پاسداران راگەیاند و رۆژی 9ی خەزەڵوەریش گەمارۆی ئابووری نوێ دژ بە سپای پاسدارانی رژیم راگەیەندرا، بەرێزتان چۆن پێشوازی لە سیاسەتی نوێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکەن، ئەو هەنگانانەی ئەمریکا چۆن هەڵدەسەنگێنن?
وـ ‌دوای هه‌‌‌لبژاردنی دونالد ترامپ به‌‌‌سه‌‌‌رۆک کۆماری ئه‌‌‌مریکا پیرۆزباییمان به‌‌‌بۆنه‌‌‌ی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی پیشکه‌‌‌ش کرد، ئه‌‌‌و پیرۆزباییه‌‌‌ به‌‌‌و مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌ نه‌‌‌بوو که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات چالاکی و کاری سیاسی و شۆرشگیرانه‌‌‌ی ده‌‌‌به‌‌‌ستێته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌سیاسه‌‌‌تی وولاته ‌خاوه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی جیهان و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت ئه‌‌‌مریکا، به‌‌‌ڵکوو ‌بۆ ئه‌‌‌وه ‌بوو که‌‌‌ دوناڵد ترامپ سه‌‌‌رۆک کۆماری ئه‌‌‌مریکا رایگه‌‌‌یاندبوو سیاسه‌‌‌تی حکومه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ی جیاواز ده‌‌‌بێ له‌‌‌سیاسه‌‌‌تی حکومه‌‌‌تی باراک ئۆباما له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر رژیمی ئێران و کۆتایی دێنی به‌‌‌ ووتویژو هاوکاری کردنی ئەو رژیمە. ئاشکرایه ‌سیاسه‌‌‌تی حکومه‌‌‌تی پێشووی ئه‌‌‌مریکا به‌‌‌سه‌‌‌رۆکایه‌‌‌تی ئۆباما به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌ک بوو که‌‌‌رژیمی ئێران که‌‌‌ڵکی زۆری لێ بینی و  توانی له‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی ووتووێژو نزیکی ئه‌‌‌مریکا  به‌‌‌رنامه ‌ئاژاوه‌‌‌گێریه‌‌‌کانی له‌‌‌ناوچه‌‌‌ی خۆرهه‌‌‌لاتی ناوه‌‌‌راست و له‌‌‌سه‌‌‌رانسه‌‌‌ری جیهان درێژه ‌پێ بدات.
وه‌‌‌ک دیاره‌‌‌ حکومه‌‌‌تی نوێی ئه‌‌‌مریکا  به‌‌‌دارشتنی سیاسه‌‌‌تی دروست له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر پاوانخوازی و سه‌‌‌ره‌‌‌رۆییه‌‌‌کانی رژیمی ئێران و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت که‌‌‌  سپای ترۆریستی پاسدارانی خستۆته‌‌‌ لیستی ترۆریستی هه‌‌‌ڵوێستێکی به‌‌‌جێی له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌دا راگه‌‌‌یاندو وه‌‌‌ک چاوه‌‌‌روان ده‌‌‌کرێ قسه‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کات کاری زیاتر بۆ ته‌‌‌ریک خستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی ئاخوندی به‌‌‌تێکراو سپای پاسداران به‌‌‌تایبه‌‌‌ت بکات که ‌ئه‌‌‌و سیاسه‌‌‌ت و به‌‌‌رنامانه‌‌‌ی ئه‌‌‌مریکاو ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌وولاتانی هاوپه‌‌‌یمانی ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ له‌‌‌‌ سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ن له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر رژیمی ئێران که‌‌‌ به‌‌‌ زیانی رژیم و به‌‌‌ قازانجی خه‌‌‌لکی ئێرانه‌‌‌.


پ ـ داهاتووی رژیمی ئێران چۆن دەبینن?
وـ  له پێوه‌‌‌ندبه‌‌‌ داهاتوی رژیم، بوونی ناره‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌رییه‌‌‌کان که‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا به‌‌‌ شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رچاو په‌‌‌ره‌‌‌یان سه‌‌‌ندوه‌‌‌و هه‌‌‌وره‌‌‌ها دارمانی  ئابووری له‌‌‌ئێران و بێکاری و گرانی و ناکۆکی نێوان باڵه‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌لات و  فشاره‌‌‌ جیهانیه‌‌‌کان و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت زیاتر بوونی ئالۆزی له‌‌‌ پێوه‌‌‌ندی سیاسی رژیم له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ وولاتانی عه‌‌‌ره‌‌‌بی‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌،  ئه‌‌‌و راستیه ‌ده‌‌‌رده‌‌‌خه‌‌‌ن که‌‌‌ حکومه‌‌‌تی ئاخوندی له‌‌‌داهاتودا تووش ته‌‌‌نگ و چه‌‌‌ڵه‌‌‌مه‌‌‌و قه‌‌‌یرانی زیاتر ده‌‌‌بێت وسه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی ئاڵوگۆره‌‌‌کان خێراتر ده‌‌‌کات ره‌‌‌وتی روخان و له‌‌‌ ناوچوونی خێراتر ده‌‌‌کات.


پ ـ دۆخی بزوتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران  لە ئێستادا چۆن دەبینن? بە رای بەرێزتان دەبێ ئەحزابی سیاسی کورد لە کوردستانی ئێران لە ئێستادا چی بکەن بۆ ئەوەی بتوانن کەڵک لەو دەفەتانەی دێنەپێش وەرگرن?
وـ به ‌سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی ئالۆزیه‌‌‌کان له‌‌‌نێوان ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی عێراق و هه‌‌‌رێمی کوردستان و هێرشی حه‌‌‌شدی شه‌‌‌عبی و سپای پاسدارانی رژیمی ئێران و به‌‌‌شێک له‌‌‌ هێزه ‌سه‌‌‌ربازیه‌‌‌کانی عێراق بۆ سه‌‌‌ر هه‌‌‌رێمی کوردستان، به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌لومه‌‌‌رجی هێزه ‌سیاسیه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران که‌‌‌بنکه‌‌‌ی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تیان له‌‌‌شارو ناوچه‌‌‌کانی هه‌‌‌رێمی کوردستانی عێراقه‌‌‌ له‌‌‌رابردوو خراپتره‌‌‌.
دیاره ‌له‌‌‌ رابردودا چه‌‌‌ند جار باسی ئه‌‌‌وه‌‌‌کرابوو که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانی هه‌‌‌لومه‌‌‌رجێکی له‌‌‌و شێوه‌‌‌یه‌‌‌ چاوه‌‌‌روان کراوه‌‌‌و هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ پێویسته ‌هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران خۆیان بۆ قوناغێکی نوێ و بۆ کارو بریاری هاوبه‌‌‌ش له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ی کاراکردنی هێزو تواناکان بۆ به‌‌‌رنگاربوونه‌‌‌وه‌‌‌ی رژیمی ئاخوندی  ئاماده‌‌‌بکه‌‌‌ن، بەڵام به‌‌‌داخه‌‌‌وه ‌‌گرینگی به‌‌‌و پێشبینی و پێشنهادانه‌‌‌ ‌‌نەدران و هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانیش بۆ به‌‌‌رنامه‌‌‌و کاری هاوبه‌‌‌ش له‌‌‌نێوان هێزه‌‌‌ سیاسه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران جێبه‌‌‌جێ نه‌‌‌کران. پێم وایه‌‌‌ ئێستاش زۆر دره‌‌‌نگ نه‌‌‌بوه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بڕیار بدرێ بۆ ده‌‌‌ست پێ کردنی کارو چالاکی هاوبه‌‌‌ش. چه‌‌‌ند جار داوامان کردوه ‌که‌‌‌ به‌‌‌ جیددی هه‌‌‌وڵ بده‌‌‌ین له‌‌‌سه‌‌‌ر خاڵه‌‌‌ هاوبه‌‌‌شه‌‌‌کانی نێوانمان هاوکاری و یه‌‌‌ک ده‌‌‌نگیمان هه‌‌‌بێ و پێکه‌‌‌وه‌‌‌ کار بکرێ.
ده‌‌‌کرێ به‌‌‌پێکهینانی سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی هاوبه‌‌‌ش و یه‌‌‌ک خستنی هێزه‌‌‌کانی پیشمه‌‌‌رگه ‌له‌‌‌ژێر فه‌‌‌رمانده‌‌‌یێکی هاوبه‌‌‌ش، دارشتنی میکانزمێک که ‌ته‌‌‌نیا له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ی قسه‌‌‌و پرۆژه‌‌‌دا نه‌‌‌بێ، به‌‌‌ڵکوو به‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌ جێبه‌‌‌جێ بکرێن، که ‌بێگومان به‌‌‌شێک له‌‌‌خه‌‌‌ساره‌‌‌کان که‌‌‌م ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌و ئه‌‌‌گه‌‌‌ری زۆری هه‌‌‌یه‌‌‌ مه‌‌‌ترسیه ‌فیعلی و حه‌‌‌تمیه‌‌‌کان له‌‌‌سه‌‌‌ر هێزه ‌سیاسیه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران نه‌‌‌هێڵێ و یا لانی که‌‌‌م، رێژه‌‌‌که‌‌‌یان که‌‌‌م بکرێنه‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌و کات که‌‌‌ڵک له‌‌‌و فشارانه ‌وه‌‌‌رگرین که ‌له ‌ئێستادا له‌‌‌سه‌‌‌ر رژیم هه‌‌‌ن.
لێره‌‌‌دا به‌‌‌پێویستی ده‌‌‌زانم ئه‌‌‌وش زیاد بکه‌‌‌م که‌‌‌زۆر گرینگه‌‌‌ هاوکاری و کۆده‌‌‌نگی له‌‌‌نێوان هێزو لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران له‌‌‌سه‌‌‌ر بنه‌‌‌مای باوه‌‌‌ربوون به‌‌‌بنه‌‌‌ماکانی دیموکراسی و خۆ دوورگرتن له‌‌‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌و سیاسه‌‌‌تی دابه‌‌‌ش کردنی ناوچه‌‌‌کانی کوردستان له‌‌‌ نێوان ئه‌‌‌م هێزو ئه‌‌‌و هێزدا  که‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌ توندی ئه‌‌‌وه‌‌‌ ره‌‌‌د ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌و پێشنهادیش ده‌‌‌کات هیچ لایه‌‌‌نێک ئه‌‌‌و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ نه‌‌‌گرێته‌‌‌ به‌‌‌ر. هه‌‌‌روه‌‌‌ها گرینگه‌‌‌ ئه‌‌‌و کۆده‌‌‌نگیه‌‌‌ له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ی سیاسه‌‌‌تێکی کۆنکرێتی بۆ روخانی رژیمی ئاخوندی بێت. به‌‌‌ بۆچوونی من ده‌‌‌بێ ئیتر لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان له‌‌‌ کوردستان و له‌‌‌ تێکرای ئێران دوورکه‌‌‌ونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ دروشمی ووتوێژ له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ رژیمی ئێران رژیمێک که‌‌‌ مێژووی 39 سال حکومه‌‌‌ت کردنی لێوانلێو لە جینایه‌‌‌ت  دژی خه‌‌‌ڵکی کوردستان و خه‌‌‌ڵکی ئێرانه،‌ رژیمێک که‌‌‌ جینایه‌‌‌تکارانی وه‌‌‌ک پاسدار قاسم سلیمانی و پاسدار سه‌‌‌حرارودی له‌‌‌ که‌‌‌سه‌‌‌ دیارو ده‌‌‌مراسته‌‌‌کانیانن.


پ ـ بزوتنەوەی سەرانسەری ئێران چۆن دەبینن? شۆرای ملی مقاومەتی ئێران و سازمانی موجاهیدین تا چەندە توانیویانە سەرنجی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ لای خۆیان وەک ئاڵترناتیوی رژێم راکێشن? شۆرای ملی مقاومەت لە کوێی سیاسەتی نوێی ئەمریکا دژ بە رژیمی ئێراندایە?
وـ گومان نیه ‌که ‌سازمانی موجاهیدین کاریگه‌‌‌رترین هێزی سیاسی سه‌‌‌رانسه‌‌‌ری له‌‌‌ ئێرانه ‌که‌‌‌ ده‌‌‌وری به‌‌‌رچاو و گرینگی له ‌مه‌‌‌عادلاته ‌سیاسیه‌‌‌کان هه‌‌‌یه‌‌‌و له‌‌‌وولاتانی ئوروپایی و ئه‌‌‌مریکا به‌‌‌تایبه‌‌‌ت، به ‌گرینگیه‌‌‌وه ‌لێ یان ده‌‌‌رواندرێ. ‌شورای میللی مقاومه‌‌‌ت وه‌‌‌ک ئالترناتیوی رژیم جێگه‌‌‌ی بایه‌‌‌خی کۆمه‌‌‌لگه‌‌‌ی جیهانی ناکرێ به‌‌‌گرینگیه‌‌‌وه ‌له ‌ده‌‌‌وری شورای میللی مقاومه‌‌‌ت له‌‌‌داهاتووی ئێراندا نه‌‌‌روانین، به‌‌‌تایبه‌‌‌تی که‌‌‌ته‌‌‌نیا هێزی جیددی و کاریگه‌‌‌ره‌‌‌ له‌‌‌خه‌‌‌باتی خه‌‌‌ڵکی ئێران له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر رژیمی ئاخوندی.
به‌‌‌و پێگه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ی شورای میللی مقاومه‌‌‌ت له‌‌‌ ناوخۆی ئێران و له‌‌‌ جیهاندا هه‌‌‌یه‌‌‌تی، حیسابی له‌‌‌ سه‌‌‌ر دەکرێ، گرینگی و ده‌‌‌وری به‌‌‌رچاوی له‌‌‌ ئیراندا ده‌‌‌درێ.


پ ـ ئێستا و داهاتووی سازمانی خەباتی کوردستان لە باری سیاسی و تەشکیلاتیەوە چۆن دەبینن? ئەرکی سەرەکی ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات لە ئێستا و داهاتوودا چیە?
وـ پرسیاریکی زۆر گرینگه‌‌‌، به‌‌‌بۆچوونی من داهاتووی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌باری ته‌‌‌شکیلاتی و سیاسی په‌‌‌یوەندی به‌‌‌ ‌‌راده‌‌‌ی چالاکی و هه‌‌‌ڵسورانی تێکرای ئه‌‌‌ندام و به‌‌‌رپرس و هۆگرانی سازمانه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌. خاڵێکی دیکه‌‌‌ی گرینگ که ‌ده‌‌‌بێ له‌‌‌به‌‌‌رچاوی بگرین ئه‌‌‌وه‌‌‌یه ‌که‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تیکۆشان بۆ ئازادی نیشتمان و ئازادی گه‌‌‌ل و تیکۆشان بۆ روخانی رژیمی ئاخوندی زۆر پێویسته ‌به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی جیددی پێداگری بکرێ ‌له‌‌‌سه‌‌‌ر رێبازی سازمانی خه‌‌‌بات  که‌‌‌رێبازی شه‌‌‌هیدان و مامۆستا سه‌‌‌ید جه‌‌‌لال حوسه‌‌‌ینی و تێکرای تێکۆشه‌‌‌رانی قه‌‌‌درگرانه‌‌‌. پێویسته ‌تێکڕای خه‌‌‌باتیه‌‌‌کان له‌‌‌گه‌‌‌ل تیکۆشان له‌‌‌پێناو ئازادی و ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌رکرانی ماف و ئازادیه‌‌‌کان بۆ گه‌‌‌ل و نیشتمان زۆر سه‌‌‌ربه‌‌‌رزانه ‌له‌‌‌سه‌‌‌ر رێبازی پر له‌‌‌سه‌‌‌روه‌‌‌ری سازمانه‌‌‌ واقع بین و که‌‌‌م هه‌‌‌ڵه‌‌‌و خاوێن و شۆرشگیره‌‌‌که‌‌‌مان تێ بکۆشن.
بێگومان کوردایه‌‌‌تی و خه‌‌‌باتی ئازادیخوازی ئامانجی هه‌‌‌ر تاکێکی کۆمه‌‌‌لگایه‌‌‌و هه‌‌‌موو تاکێکی کۆمه‌‌‌لگاکه‌‌‌مان شانازی به‌‌‌کورد بوونی خۆیان ده‌‌‌که‌‌‌ن، به‌‌‌و پێ یه  ‌هه‌‌‌ر ئه‌‌‌ندامێکی سازمان که‌‌‌ چالاک و تیکۆشه‌‌‌ره‌‌‌ له‌‌‌ خه‌‌‌باتی مافخوازانه‌‌‌و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی بێگومان کارکردن و چالاک بوون بۆ بردنه‌‌‌پێشی سازمان و ‌رێبازی سازمانی خه‌‌‌بات ده‌‌‌بێ له‌‌‌ ئامانجه‌‌‌به‌‌‌رزه‌‌‌کانی بێ.
من دڵنیام به‌‌‌ چالاکی و هه‌‌‌ڵسوڕانی دڵسۆزانه‌‌‌ بۆ رێبازه‌‌‌که‌‌‌مان و بوونی رێبوارانی خه‌‌‌مخۆرو دڵسۆزو خاوه‌‌‌ن باوه‌‌‌ر  داهاتووی سازمان پر له‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن و گه‌‌‌شه‌‌‌دار ده‌‌‌بێ. 


پ ـ پێوەندی سازمانی خەبات لەگەڵ ئەحزابی دیکەی کوردستانی ئێران لە چ ئاستێکدایە، مێعیار و بنەمای پێوەندیتان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستان چیە?
 وـ سازمانی خه‌‌‌بات هه‌‌‌ر له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای پێکهاتنیه‌‌‌وه‌‌‌ باوه‌‌‌ری ته‌‌‌واوی به‌‌‌و ئه‌‌‌سل و بنه‌‌‌ره‌‌‌ته‌‌‌ هه‌‌‌بوه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌بێ له‌‌‌ کوردستاندا چالاکی سیاسی و ته‌‌‌شکیلاتی و بیروباوه‌‌‌ری سیاسی ئازادانه‌‌‌و بێ هیچ به‌‌‌ربه‌‌‌ستێک هه‌‌‌ڵسورانی هه‌‌‌بێ و هه‌‌‌ر له‌‌‌سه‌‌‌ر بنه‌‌‌مای ئه‌‌‌و پرنسیپه‌‌‌ دروسته‌‌‌ باوه‌‌‌ری وابوه‌‌‌ که‌‌‌ پێوه‌‌‌ندی  له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران پێویسته‌‌‌ دۆستانه‌‌‌و له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی رێزی به‌‌‌رامبه‌‌‌ردا دارێژرێ. ئه‌‌‌وه‌‌‌ی لێره‌‌‌دا پێویسته‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ی پێ بکرێ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئیتر ده‌‌‌بێ روانگه‌‌‌ی هێزی یه‌‌‌که‌‌‌م و حیزب و سازمانی یه‌‌‌که‌‌‌م له‌‌‌ فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی کاری سیاسی و له‌‌‌ گۆره‌‌‌پانی جوڵانه‌‌‌وه‌‌‌ی سیاسی کوردستان به‌‌‌ یه‌‌‌کجاری نه‌‌‌مێنێ. کوردستان و جه‌‌‌ماوه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ی پێویستی به‌‌‌ ته‌‌‌بایی و یه‌‌‌کێتی و یه‌‌‌کریزی هه‌‌‌یه‌‌‌و هه‌‌‌ر هێزێکی سیاسی به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ره‌‌‌وته‌‌‌ کاربکات زیان به‌‌‌ خۆی وبزوتنەوەو کۆمه‌‌‌لگای کورده‌‌‌واری ده‌‌‌گه‌‌‌ینێ.
پ ـ وەک دەبینین هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی هەستیار و مەترسیداردا تێپەر دەبێ، دۆخی هەرێمی کوردستان لە عێراقی داهاتوودا چۆن دەبینن?
وـ ئه‌‌‌و هه‌‌‌لومه‌‌‌رجه‌‌‌ی باڵی کێشاوه‌‌‌ به‌‌‌ سه‌‌‌ر هه‌‌‌رێمی کوردستانی عێراقدا  ئاشکرایه‌‌‌ به‌‌‌شێکی به‌‌‌رچاوی به‌‌‌ هۆی ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانی رژیمی ئێران له‌‌‌ کاروباری عێراق و هه‌‌‌رێمی کوردستان و له‌‌‌ هه‌‌‌مانکاتدا نه‌‌‌بوونی یه‌‌‌کگرتوویی و یه‌‌‌ک ده‌‌‌نگی له‌‌‌ نێوان هێزولایه‌‌‌نە سیاسیه‌‌‌کان وه‌‌‌کو پێویسته‌‌‌. ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ده‌‌‌ستێوه‌‌‌ردانی رژیمی ئێران له‌‌‌ عێراق کۆتایی پێ بهێندرێ و ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ته‌‌‌بایی و یه‌‌‌کریزی له‌‌‌ نێوان لایه‌‌‌نه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان پێک بێت هه‌‌‌لومه‌‌‌رج باش ده‌‌‌بێ و ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ سه‌‌‌خته‌‌‌ تێ ده‌‌‌په‌‌‌رێنن.


پ ـ خەڵکی کوردستان لە ئێستادا تا چەند ئامادەن بۆ دەستپێکی قۆناغی نوێی خەبات ?
وـ خه‌‌‌ڵکی کوردستان هه‌‌‌میشه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی خه‌‌‌بات و روبه‌‌‌روبونه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی ئاخوندی  دژی گه‌‌‌لیدا بوون، به‌‌‌ڵگه‌‌‌ش بۆ ئاماده‌‌‌یی خه‌‌‌ڵکی کورد به‌‌‌شداری کردنی چالاکانه‌‌‌ له‌‌‌ رێ و ره‌‌‌سمی نه‌‌‌ورۆزی ئه‌‌‌مسال و هه‌‌‌روه‌‌‌ها رێپێوانه‌‌‌کانی خه‌‌‌ڵکی شاره‌‌‌ جیاجیاکانی کوردستان به‌‌‌ دژایه‌‌‌تی رژیم و بۆ مه‌‌‌حکوم کردنی کوشتنی کۆلبه‌‌‌ران که‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداری رژیم وێنه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ناره‌‌‌زایه‌‌‌نیانه‌‌‌ن ده‌‌‌گمه‌‌‌ن بوون.
 جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستان هه‌‌‌موو کات له‌‌‌ مه‌‌‌یدانی مقاومه‌‌‌تی شۆرشگیرانه‌‌‌ن، ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ پێویسته‌‌‌ ئه‌‌‌نجام بدرێ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان میکانیزم و به‌‌‌رنامه‌‌‌ی دروستیان هه‌‌‌بێ بۆ رێبه‌‌‌ری کردن و پێشکه‌‌‌وتنی ئه‌‌‌م قۆناغه‌‌‌ نۆێه‌‌‌ی خه‌‌‌باتی گه‌‌‌لی کورد و رێبه‌‌‌ری کردنی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری وه‌‌‌زاڵه‌‌‌هاتوو له‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی دیکتاتۆری ئاخوندی.


پ ـ لە ماوەی رابردوودا هاوپەیمانیەکی ناوچەیی و عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان پێکهات بۆ دژایەتی و بەرنگاربوونەوەی هەوڵەکانی رژێمی ئێران لە ناوچەکەدا، رای ئێوە لە پێوەندەدا چیە? ئایا ئێوە ئامادەن لەگەڵ ئەو بەرەیەدا دۆستایەتی بگرن?
وـ پێکهاتنی هه‌‌‌ر هاوپه‌‌‌یمانیه‌‌‌ک له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر سه‌‌‌ره‌‌‌رۆییه‌‌‌کانی رژیمی ئێران کارێکی باشه‌‌‌ به‌‌‌و شه‌‌‌رته‌‌‌ی  زیانی بۆ خه‌‌‌ڵکی ئێران به‌‌‌ دواوه‌‌‌ نه‌‌‌بێ. ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ی ئاگادارم تا ئێستا ئه‌‌‌و هاوپه‌‌‌یمانیه‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی ره‌‌‌سمی و جیددی له‌‌‌ دژی رژیمی ئێران پێک نه‌‌‌ هاتوه‌‌‌، سازمانی خه‌‌‌بات پێشوازی له‌‌‌ هه‌‌‌ر هه‌‌‌وڵێک ده‌‌‌کات له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ی قازانجی گه‌‌‌لی کوردو له‌‌‌ دژایه‌‌‌تی رژیمی ئێران و بۆ دامه‌‌‌زرا‌ندنی سیستمی دیموکراسی له‌‌‌ ئێران.


2 ساڵ و 7 مانگ و 18 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کاک بابەشێخ حوسێنی: دابەشکردنی کوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەکەینەوه‌

کاک بابەشێخ حوسێنی: دابەشکردنی کوردستانی ئێران بەسەر ئەم هێز و ئەو هێزدا رەد دەکەینەوه‌

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی