تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

رۆیتەرز: دەسەڵاتی ئاخوندی, هاوکارییە داراییەکانی بۆ حەماس بۆ سێ سەد و پەنجا ملیۆن دۆلار بەرزکردۆتەوە

رۆیتەرز: دەسەڵاتی ئاخوندی, هاوکارییە داراییەکانی بۆ حەماس بۆ سێ سەد و پەنجا ملیۆن دۆلار بەرزکردۆتەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ڕژیمی ئێران, هاوکاریی دارایی بۆ باڵی سەربازیی حەماس لە سەد میلیۆن دۆلارەوە بۆ نزیکەی سێ سەد و پەنجا میلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا زیادکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠، ڕژیمی ئێران ساڵانە نزیکەی ١٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ گرووپە فەلەستینییەکان لەوان حەماس، جیهادی ئیسلامیی فەلەستین و بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری فەلەستین، دابین دەکات.
ئیسماعیل هەنیە; ڕێبەری بزووتنەوەی ترۆریستی حەماس ساڵی ڕابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند کە ئەم تاقمە تیرۆریستییە حەفتا میلیۆن دۆلار هاوکاریی سەربازی لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران وەرگرتووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لە ناوخۆدا مووشەکمان بەرهەمهێناوە، بەڵام مووشەکی دوور مەودا لە حکومەتی ئێران و سووریە و هتد، لە ڕێگەی میسرەوە هاوردە كراوە.

7 مانگ و 5 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رۆیتەرز: دەسەڵاتی ئاخوندی, هاوکارییە داراییەکانی بۆ حەماس بۆ سێ سەد و پەنجا ملیۆن دۆلار بەرزکردۆتەوە

رۆیتەرز: دەسەڵاتی ئاخوندی, هاوکارییە داراییەکانی بۆ حەماس بۆ سێ سەد و پەنجا ملیۆن دۆلار بەرزکردۆتەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی