تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

حەماس بۆ زیادکردنی ژمارەی کوژراوان بە ئەنقەست قوتابخانەکانی کردۆتە ئامانج 

حەماس بۆ زیادکردنی ژمارەی کوژراوان بە ئەنقەست قوتابخانەکانی کردۆتە ئامانج 
دەنگی خەباتی کوردستان

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئێن بی سی نیوز، ئەم میدیایە بەڵگەنامەی نهێنیی دەستکەوتووە کە دەریدەخات حەماس پلانی وردی بۆ بە ئامانجگرتنی قوتابخانە سەرەتاییەکان و ناوەندێکی لاوان لە ئیسرائیل بۆ کوشتنی زۆرترین کەس و بە بارمتەگرتن و گواستنەوەی خێرایان بۆ غەززە, بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ئەم بەڵگەنامانەیان لە نێو تەرمی تیرۆریستانی حەماس دۆزیوەتەوە.
ئەوان بەڵگەنامەیان داوەتە کەناڵی ئێن بی سی نیوز کە نەخشەی وردی تێدایە و نیشان دەدات حەماس بەنیازی کوشتن یان بە بارمتەگرتنی خەڵکی مەدەنی و منداڵانی قوتابخانە بووە.
ئەم پلانانە بریتین لە فەرمانی دوو یەکەی مەشقپێکراوی حەماس بۆ گەمارۆدان و دزەکردنە نێو گوندەکان و بە ئامانجگرتنی ئەو شوێنانەی کە خەڵکی مەدەنی بە منداڵانیشەوە کۆدەبنەوە.
بەرپرسێکی سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سەری لە ڕێژەی پلاندانان بۆ دەستەبەرکردنی زۆرترین قوربانیی مەدەنی سوڕماوە.

7 مانگ و 5 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حەماس بۆ زیادکردنی ژمارەی کوژراوان بە ئەنقەست قوتابخانەکانی کردۆتە ئامانج 

حەماس بۆ زیادکردنی ژمارەی کوژراوان بە ئەنقەست قوتابخانەکانی کردۆتە ئامانج 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی