تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئاڵمان دەڵێت کە حەماس خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە

ئاڵمان دەڵێت کە حەماس خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە
دەنگی خەباتی کوردستان

ئانالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، لەو سەردانەی کە بۆ ئیسرائیلی کردووە و بەشداری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی، ئایلی کۆهێن، حەماسی تۆمەتبار کرد کە لە خەڵکی مەدەنیی فەلەستین وەک قەڵغانی مرۆیی كەڵك وەردەگرێ.
ناوبراو وتی: حەماس ئێستا لە پشت سەدان فەلەستینیی بێتاوان خۆی شاردۆتەوه و تەواوی دانیشتووانی کەرتی غەززەی به بارمته گرتووه.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمان هەروەها حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی کە بە ئەنقەست کۆگای چەک و ناوەندی فەرماندەیی لە نزیک بینای نیشتەجێبوون، مارکێتەکان، زانکۆکان و ڕەنگە تەنانەت نەخۆشخانەکانیش دامەزراندووە.
شایانی باسە کە هەروەها ئانتۆنی بلینكن لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە قەتەر ڕۆژی هەینی، ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەززە لە وڵامی هێرشە ترۆریستییەکانی حەماسە و ڕایگەیاند کە حەماس خەڵکی مەدەنی لە غەززە وەک قەڵغان بەکاردەهێنێت و لە ناوچەیەك دایاندەنێ کە مەترسییان لەسەرە.

7 مانگ و 5 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاڵمان دەڵێت کە حەماس خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە

ئاڵمان دەڵێت کە حەماس خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی