تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

تیروپشکی مۆندیالی 2022 راکێشرا

تیروپشکی مۆندیالی 2022 راکێشرا
ئارێز

بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی جیهانی کاتی یاریەکانی مۆندیالی 2022 لە وڵاتی قەتەر دیاریکرد.

فیفا رایگەیاند یاریەکانی مۆندیالی قەتەر کە بۆ یەکەمجارە لەمێژوو لە وەرزی زستان بەڕێوەدەچێت لە رۆژی 21/11/2022 دەست پێدەکات و لە رۆژی 18/12/2022 یاری کۆتایی ئەنجام دەدرێت ، یاری کردنەوە لەیاریگای (بەیت) لەرۆژی 21/11/2022 کاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ بەکاتی دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجام دەدرێت ، یاری کۆتاییش لەیاریگای (لۆسێل) لە رۆژی 18/12/2022 کاتژمێر 6ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.

له‌‌‌  مۆندیالی 2022  دا 32 هەڵبژاردە بەشدارن و بەسەر هەشت گرووپدا دابەش کراون. لە گرووپی یەکەمدا قەتەر، سەنیگال، هۆڵەندا و ئیکوادۆر بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن، هەروەها لە گرووپی دووەمدا ئێران بەرامبەر ئینگلتەرا، ئەمریکا و پاشکۆی ئەوروپا یاری دەکات.

 بەپێی تیروپشکەکە، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا و سعودیە لە گرووپی سێیەم بەرامبەر یەکدی یاریی دەکەن. هەروەها لە گرووپی چوارەمدا فەرەنسا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی دانیمارک، تونس و پاشکۆی ئاسیا و ئەمریکای باشوور یاری دەکات. لە گرووپی پێنجەمدا ئەڵمانیا بەرامبەر ئیسپانیا، پاشکۆ و ژاپۆن یاری دەکات و لە گرووپی شەشەمیشدا بەلجیکا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی مەغریب، کرواتیا و کەنەدا یاری دەکات.لە گرووپی حەوتەمدا بەرازیل، سویسرا، سڕبیا و کامیرۆن بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن، هەروەها لە گرووپی هەشتەمدا پورتوگال، ئۆرۆگوای، کۆریای باشوور و غانا بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن.فیفا دووپاتیکردەوە کە یاریگاکان لەیەک نزیکن و کەش وهەوا لەو کاتە لەوڵاتی قەتەر زۆر گونجاوە بۆیە پێشبینی مۆندیالێکی نمونەیی دەکەین هاندەرانیش رۆژانە دەتوانن ئامادەی زیاتر لەیاریەک بن.

سەبارەت بە کاتی یاریەکان فیفا رایگەیاند لەگەڕی یەکەم و دووەمی قۆناغی گروپەکان رۆژانە 4 یاری ئەنجام دەدرێت لە کاتەکانی 1ی دوای نیوەڕۆ و 4ی ئێوارە و 7ی ئێوارە و 10ی شەو ، لەگەڕی سێیەمی قۆناغی گروپەکانیش کە دوو یاری لەیەک کات ئەنجام دەدرێت یاریەکان لە کاتژمێر 6ی ئێوارە و 10ی شەو دەبێت ، بەهەمان شێوە یاریەکانی قۆناغی 16 و 8 و پێش کۆتایی رۆژانە دوو یاری ئەنجام دەدرێت لەکاتژمێر 6ی ئێوارە و 10ی شەو ، یاریەکانی قۆناغی 16 رۆژی 3/12/2022 دەست پێدەکات و قۆناغی 8 رۆژی 9/12/2022 دەست پێدەکات و دوو یاری پێش کۆتایی رۆژی 13/12/2022 ئەنجام دەدرێت و یاری پلەی سێیەم و چوارەم رۆژی 17/12/2022 ئەنجام دەدرێت و یاری کۆتاییش رۆژی 18/12/2022 ئەنجام دەدرێت .


1 ساڵ و 11 مانگ و 27 ڕۆژ و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تیروپشکی مۆندیالی 2022 راکێشرا

تیروپشکی مۆندیالی 2022 راکێشرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی