تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

محەممەد خزری دوای برینداربوونی لە دۆخێکی خراپدایە

محەممەد خزری دوای برینداربوونی لە دۆخێکی خراپدایە
دەنگی خەباتی کوردستان

پزیشکە خۆبەخشەکانی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا و بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی یەکەم سەعاتەکانی برینداربوونی محەممەد خزری، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی مەهاباد کە لە شۆڕشی ژینا بریندار بوو، باسیان لە دۆخی خراپی ناوبراو كردوە.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە محەممەد خزری لە شاری مەهاباد بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم پشتی بە گوللـەی ساچمە بریندار کراوە.
ئەمەش بووە هۆی خوێنبەربوون لە سیی چەپی و بەهۆی تەنگەنەفەسی و ئازارێکی زۆرەوە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ و لەژێر چاودێریی پزیشكیدا بوو.
محەممەد خزری دوای ئەوەی تاڕادەیەك برینەكانی چاك دەبێتەوە، ناچار بوو ئێران بەجێبهێڵێت و بچێتە هەریمی کوردستانی عێراق.
ناوبراو لە ئێستادا لە دۆخێکی سەختدا دەژی و پێویستە بۆ وڵاتی سێیەم و شوێنێكی سەلامەت بگوازرێتەوە.

7 مانگ و 5 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

محەممەد خزری دوای برینداربوونی لە دۆخێکی خراپدایە

محەممەد خزری دوای برینداربوونی لە دۆخێکی خراپدایە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی