بە هۆی هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستێک لە پاسێکی هەڵگری خەڵکی مەدەنی لە باشووری ئورشەلیم، منداڵێکی بێتاوانی ئیسرائیلی کوژرا و چەند هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوون.
وتەبێژی سپای ئیسرائیل و وتەبێژی شاباك لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە دوای گەڕانێکی هاوبەش لەلایەن سپا و پۆلیس و هێزەکانی شاباكەوە، ئەو تیرۆریستەی هێرشی تەقەکردنەکەی لە چوارڕێیانی ئەلحادر ئەنجامداوە، خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە