بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند کە ئامادەن بۆ چالاککردنی "میکانیزمی ماشە" بۆ گەڕاندنەوەی دەستبەجێی سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان دژی ڕژیمی ئێران بە مەبەستی پێشگرتن لەم وڵاتە لە دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی.