بەهمەن نادری، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری کرماشان، کە لە بەرەبەرەی دووەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزە حکوومەتییەکانی ڕژیمی ئێران بەند کرابوو، لە لایەن دەزگای گەندەڵی دادوەریی ڕژیمی ئێرانەوە سزای یەک ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو وجەریمەی دە ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندرا.
بەهمەن نادری پێشتریش لە لایەن لقی یەکی بێدادگای بەناو شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت" سزای شەش مانگ بەندکران و پێبژاردنی هەشت ملیۆن تمەنی بەسەردا سەپێندرابوو.