ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵڕۆژی شهیدکرانی دالیا ئەندام بە ئامادەبوونی خانەوادەی دادخوازن لە شاری سنە بەڕێوەچوو.
دالیا ئەندام لە سەردەمی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی "ژینا دوو جار بە سەختی بریندار بووە و جارێکیش لە لایەن بەکرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی ئازار و شكەنجە كراوە. ئەم ئەزموونە تاڵانە بووە هۆی خەمۆکی و گۆشەگیری و دواجار لەگەڵ یەکەم ساڵڕۆژی کوشتنی حکوومەتیی ژینا ئەمینی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.