تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

دۆخی وریشە مورادی لە گرتووخانە له مەترسیدایە 

دۆخی وریشە مورادی لە گرتووخانە له مەترسیدایە 
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، وریشە مورادی، ناسراو بە جوانا سنە, چالاکی سیاسی، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ترۆریستیەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆری دژ بە خۆی, شکەنجە دراوە و لەماوەی ڕابردوودا بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی تاران گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وریشە مورادی لە ماوەی گرتنی دا هەتا ئاستێک بە سەختی شکەنجە دراوە کە لە یەک حاڵەتیاندا خوێنی هەڵهێناوەتەوە و بە تەواوی لە هۆش چووە.
 هەرەوەها دۆخی نەخۆشیی میگرێنی وریشە مورادی، لەماوەی دوو مانگ و هەشت ڕۆژی پێشوودا و دوای بێبەشکردنی لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانی ڕووی لە خراپتربوون کردووە.
وریشە مورادی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢، لە ڕێگای مەریوان_سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات ڕفێندرابوو و لە کاتی ڕفاندنی بەسەختی لێی دراوە و بەبێ چارەسەرکردنی پزیشکی بۆ گرتووخانه ڕاگوێزراوە.

7 مانگ و 8 ڕۆژ و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆخی وریشە مورادی لە گرتووخانە له مەترسیدایە 

دۆخی وریشە مورادی لە گرتووخانە له مەترسیدایە 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی