سەرۆکكۆماری کۆریای باشوور لە کۆنفرانسێکی چاوەڕواننەکراوی تەلەفزیۆنیی شەوانەدا "حكوومەتی نیزامیی بەپەلە"ی ڕاگەیاند.
یون سووك یول، لەو گوتارەیدا هۆی ڕاگەیاندنی حكوومەتی نیزامیی بەپەلەی لەم وڵاتەدا بە تۆمەتبارکردنی نەیارەکانی بە کۆنتڕۆڵکردنی پەرلەمان و پاڵپشتیکردنی کۆریای باکوور و ئیفلیجکردنی دەوڵەت بە چالاکیی دژە حکوومەتی ڕاگەیاندووە.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی حكوومەتی نیزامی لەلایەن سەرۆکی کۆریای باشوورەوە، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ناو بینای ئەنجوومەنی نیشتمانی لە سیئۆل و تانکەکان ڕەوانەی شەقامەکان کراون.