ژینا مودەڕس گورجی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی ژنان و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن بی بی سی ئینگلیزییەوە وەک یەکێک لە ١٠٠ ژنە ئیلهامبەخش و کاریگەرەکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ناسێندرا.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛
ژینا مودەڕس گورجی لە ساڵی ٢٠١٩ کۆمەڵەی ژنانی ژیوانۆی دامەزراند لە ڕێگای پەروەردە و ناڕەزیەتییەوە بەرەنگاری توندوتیژیی دژی ژنان بووەوە.
ناوبراو لە سەرەتای دەستپێکردنی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران، دوو جار بەند كراوە. ناوبراو بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” بە ٢١ ساڵ زیندانی سزای دراو و لە ئێستادا دوو ساڵ و چوار مانگی حوکمەکەی بەسەر دەبات.
مودەڕسی هەروەها ئەندامی کەمپەینی "یەک ملیۆن واژۆ"یە کە ئامانجی کۆکردنەوەی پشتیوانیی گشتی بۆ چاکسازی لە یاسا هەڵاواردنەکانی دژی ژنان لە ئێرانە.
لە نێو چالاکییەکانی دیکەیدا دەتوانین ئاماژە بە دامەزراندنی گرووپی فۆتۆگرافی ژنانی کورد و بەرهەمهێنانی پادكاستێكی ژنان و نووسینی کتێبێکی منداڵان بکەین.