دەوڵەتی بایدن بە سەپاندنی سزای نوێ، زیاتر لە 35 کەشتی و کۆمپانیای پەیوەندیدار بە گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئێرانی کردە ئامانج. ئەم گەمارۆیانە کە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەز ڕاگەیێندراوە، بە گوتەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئەو لایەنانە دەگرێتەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی نەوتی ئێران بۆ بازاڕە جیهانییەکان دەگوازنەوە.
ئەم هەوڵە دوای هێرشی رژیمی ئاخوندی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە ١ی ئۆكتۆبر و هەروەها ڕاگەیاندنی زیادبوونی چالاکییە ناوكییەكانی رژیمی ئێران كراوە.
بە گوتەی بردلی سمیت، یاریدەدەری وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا بۆ تیرۆر و هەواڵگری دارایی، حکومەتی ئێران لە داهاتی نەوتی خۆی بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی، تەکنۆلۆژی مووشەکی بالیستی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پاڵپشتیی هێزەکانی بە وەکالەت لە ناوچەکەدا کەڵک وەردەگرێت.
بردلی هەروەها پابەندبوونی ئەمریکای بۆ تێکدانی تۆڕی "كەشتیی سێبەر"ی کەشتییەكان و بەڕێوەبەران کە ئاسانکاری بۆ ئەم چالاکییانە دەکەن دووپات كردەوە.