تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

دیداری نێوان هەیئەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

دیداری نێوان هەیئەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران  و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
تێکوشان

ڕۆژی شەممە ۱۰ی سەرماوەز ۱۴۰۳ بەرانبەر بە ٣ی نوامبری ٢٠٢٤ شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستی بەڕێز کاک ڕەزا کەعبی، سکرتێری گشتی، 
بە مەبەستی تەئکید کردنەوە لە سەر هاوکاری و هاوخەباتی دژ بە ڕژیمی داگیرکەری ئێران و هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ئێران، هەوروەها ڕاگۆڕینەوە سەربارەت بە پرسی شۆڕشی کوردستان، سەردانی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن شاندی سازمانی خەبات، بە سەرپەرەستی  کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی، پێشوازییان لێکرا.

لەم دیدارەدا باروودۆخی ناوچەکە و مەترسیەکانی سەر بزووتنەوەی کوردستان و پرژو بڵاوی سازمانی، لایەنەكانی کوردستانی ئێران خرایە بەرباس و تاوتوێ کران.
سەرەنجام دوولایەن هاوڕابوون و بەلێنیان دا وەک دوولایەنی کوردستانی تێبکۆشن بۆ هەموارکردنی رێگەی کاری هاوبەشی دوولایەنە و سەرەنجام هەوڵدان بۆ هاودەنگی حێزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە لە سەر چەند خاڵ ڕێکەووتن.
یەکەم: هاوکاری ئەمنیەتی لە نێوان هەر دوولایەن و هاوکار بوون لە گەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستانی
دووەم: هاودەنگی بۆ پاراستنی بارودۆخی حێزبەکانی  کوردستانی ئێران  لە هەرێمی كوردستان و عێراق
سێیەم: کاری هاوبەش بۆ رێکخستنی هاوکاری لە نێوان حێزبە کوردستانی ڕۆژهەڵات  هەوڵ بۆ پێكهێنانی ناوەند و چوارچێوەیەك بۆ ڕاوێژو یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی هەموو حێزبەکان، هێزە و لایەنەكانی کوردستانی ئێران.

1 مانگ و 14 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیداری نێوان هەیئەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

دیداری نێوان هەیئەتی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی