تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیامی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ڕۆژی ۲۵ی نۆڤامبر

پەیامی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ڕۆژی ۲۵ی نۆڤامبر
تێکوشان

بەبۆنەی ڕۆژی ۲۵ی نۆڤامبر، ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، گەرمترین پیرۆزباییەکان بە هەموو ژنانی ئازادیخواز و بەتایبەت ژنانی پێشەنگ و پێشڕەو لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات پێشکەش دەکەین و هیوادارین ئەم ڕۆژە گرنگ و پڕبایەخانە ببێتە هۆی یەکیەتی و هاوکاری زۆتر لە نێوان ئافرەتان و ژنان بۆ گەیشتن بە ئامانجە شیاوەکانیان. ژنان بەهۆی بوونی هۆرمۆنی ئیسترۆژێن و پرۆژێستۆرن لەگەڵ پیاوان دا کە هۆرمۆنی تێستێسترۆنیان هەیە، هەندێک جیاوازیان هەیە کە ئەم جیاوازیە کاریگەری لەسەر جەستەو دەروونی هەر دوو ڕەگەز هەیە بەڵام لە ڕاستی دا ئافرەتان و پیاوان تەواوکەری یەکتر و پێكهێنەری كۆمەڵگەن و پێكەوە بەشداری ئەركە كۆمەڵایەتی،سیاسی و ئابورین. بەداخەوە بەشێكی بەرچاو لە ڕەگەزی پیاو بەدرێژایی مێژوو بەهۆی نەبوونی زانیاری و هەروەها قازانجخوازی، خۆیان بەسەر ڕەگەزی ژن دا زاڵ کردوەو هەوڵیان داوە وەک ئامراز و کەرەستە ئافرەتان بەکاری بهێنن کە وەک ئاماژە کرا لەو سەردەمەدا ئەو زانیاری و کلتورە نەبووە کە یەکسانی و بەرابەری لەنێوان ژن و پیاو لە بەرچاوبگیرێ‌ وە تەنانەت ژنانیش زوڵم یان لە یەك كردوە. بەڵام سەردەمی ئەمڕۆ کە خەڵک وشیارن و زانیاریان لەسەرەوەیە، یەکسانی و هاومافی ژن و پیاو بە كردەوەو هەروەها بە قانون تا ڕادەیەك لە بەرچاوگیراوە. سەرەڕای باشتر بوونی هەلومەرج، زۆڵم و ستەم لە ژنان و بە پێی هەندێك یاسای دواكەوتو لە ژومارەیەك لە وڵاتان درێژەی هەیە. هەروەك لە ئیران دا، دوو ڕژیمی پەهلەوی و ئاخوندی، یەکیان بە چاولێگەری لە ئاتاتۆرک کەشفی حیجابی کرد کە خۆی وەک وڵاتێکی پێشکەوتوو بنوێنێت و ڕژیمی ئاخوندی حیجابی زۆری سەپاندە سەر ژنان دا کە لەژیر ناوی دین دا بە ژنانی ئەو وڵاتەوە سیاسەت بکات. ڕۆژی ۲۵ی نوڤامبر لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ڕژیمی چەقبەستووی ئاخوندەکان، دایەو فکریەتی قرون وستایی تێدا پەیڕەو دەبێ، ئەم دۆخە گەلێک بەرچاوترەو ڕێگەی پێدانی یاسای وڵات وای کردوە کە ڕێژەی توندوتیژی لەو وڵاتەدا زۆرتر بێ و ڕۆژ لەدوای ڕۆژیش لە هەڵکشان دا بێ و زۆربەی چالاکانی مافی ژنانیش لە چاڵەڕەشەکانی ئەو ڕژیمە دژە ژنەدا بەند بکرێن و سزای قورس و تەنانەت لەسێدارەدان بەسەریان دا بسەپێت. ژنانی هێژاو ئازادیخواز! چالاکانی مافی ژنان! سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بەپێی ئەو سیاسەت و بەرنامانەی کە هەیەتی، وەك هەمیشە، پشتیوان و داکۆکیکاری مافی ژنان لە ئێران و بەتابەت لە کوردستانەو خۆی بە پشتیوان و حامی ژنانی ئازادیخواز بۆ گەیشتنیان بە مافە ڕەواکانیان دەزانێت. سازمانی خەبات یەکێک لەو هێزانەیە کە بە بەردەوامی سەرکۆنەی یاسا دژە ژنەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی کردوەو هەموو ئەو هەڵسووکەوتە دژ ئینسانیانەی مەحکوم کردوەو وێڕای باوڕمەندی بە هاومافی و یەکسانی ژنان و پیاوان، هاندەری ژنانی تێکۆشەر بووە کە بە خوێندن و زانست، هەم خزمەتی خۆیان بکەن و هەم خزمەتکاری نەتەوەو نیشتمان بن و بۆ دەرباز بوونی خۆیان و هاونیشتمانیان لە بەندی زوڵمی ڕژیمی ئاخوندی ئیران، هەموو هەولێك و تێكۆشانێك دەكا. سازمانی خەبات بوونی ژنان لە ڕیزەکانی پێشمەرگەو کادر و سەرکردایەتی خۆی بە گرنگ و پڕ بایەخ دەزانێت و هەمیشە ڕێگە خۆشکەر بوە بۆ ئەوەی کە بتوانن کلتوری هاوسانی و بەرابەری و هەروەها عەدالەت لە نێوانی هەر دوو ڕەگەز باڵانس بکرێت. یاساکانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران، ژنان ئازادە بە تاوانبار دەزانێت و ڕێگە نادات ئازادی و عەدالەت لە نێوان ئەو دوو ڕەگەزەدا هەبێ و بەو جۆرە لەقێکی دیکە لە چینایەتی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا خەسار و کاولکاری لێ بێتەوە. بۆیە بۆ بەرەنگار بونەوەی ئەو سیاسەتەی ڕژیم پێویستە ئەو پیاوانەی مافی ژنان دەناسن و بیری سەردەمانەیان هەیە، لە پشتیوانی ژنان دا بەهەڵوێست تر بن و ئەوانەش کە بیرۆکەی دژ بە ژنانیان هەیە، بەخۆیاندا بڕۆنەوەو مرۆڤایەتی لە ناخی خۆیان دا زیندوو کەنەوە. جارێکی دیکە پیرۆز بێ ۲۵ی نوڤامبر، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان. بڕۆخێ ڕژیمی دژە ژنی ئاخوندی سەرکەوێ خەباتی دژ بە ڕژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی ئێران سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی ۲۵ ی نوامبری ۲۰۲۴

15 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ڕۆژی ۲۵ی نۆڤامبر

پەیامی سازمانی خەبات، بەبۆنەی ڕۆژی ۲۵ی نۆڤامبر

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی