تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

لێدان و بریندار کردنی ئازاد عەباسی زیندانی سیاسی

لێدان و بریندار کردنی ئازاد عەباسی زیندانی سیاسی
تێکوشان

ئازاد عەباسی بەندکراوی سیاسیی بەندیخانەی قوروە کە خەریکی تێپەڕاندنی سزای سەپێندراوی لەلایەن بێدادگای ڕژیمەوەیە، لە رێکەوتی 8/29 بە پیلانگێڕیی وەکێڵ بەندی بەندیخانەی قوروە لەلایەن چەندین کەس لە بەندکراوان لێیدراوە و بریندار كراوە.
یەکەم جار وەکێڵ بەند و چەن کەس لە بەندکراوان لێیان داوە و برینداریان کردووە. دوایی کاک ئازاد عەباسی لە بەرپرسانی زیندان داوای کردووە کە بەدواداچوونی بابەتەکە و پشکنینی کامێراکان بکەن.
دوای گەڕانەوەی کاک ئازاد بۆ بەندی خۆی، بۆ دووەم جار بە بەکارھێنانی (تیزی) هێرشیان کردووەتە سەری و فلاسکێ پڕ لە ئاوەکوڵیان شکاندووە بەملیا کە بووە بە هۆی سووتانی جەستەی.
ئازاد عەباسی وەکوو چالاکێکی مەدەنی و سیاسی تا ئێستا چەندین جار  بەند کراوە و لە لایەن بێدادگای ڕژیمی ئێران حوکمی زیندانیی بۆ دەرچووە.
ناوبراو کە لە شۆڕشی ژیناش بەند کرابوو و دوای سێ مانگ بازداشتی کاتی لە ژووری تاکەکەسیی ئیتڵاعات و بەندیخانەی سنە حوکمی شەش ساڵ و چوار مانگی بەسەردا سەپێندرا.

4 ڕۆژ و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێدان و بریندار کردنی ئازاد عەباسی زیندانی سیاسی

لێدان و بریندار کردنی ئازاد عەباسی زیندانی سیاسی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی