ئه‌ستێره‌یه‌ك له ئاسمانی ده‌ڤه‌رێكی هه‌ژارنشین و خاك داگیركراو دا له دایك ده‌بێ، سات به‌سات به رِۆشنایی و دره‌وشانه‌وه‌ی دڵی هه‌ژارانی تیمار ده‌كرد و نه‌مامی هیوا و ئومێد و خه‌باتی له دڵی ...شه‌قار شه‌قاریاندا ده‌رِواند.
ئه‌ستێره‌یه‌ك كه سۆز و زه‌نایی عاشقانی دووروڵاتی ده‌بیست، ته‌زوی ئۆخه‌ی شادمانی له‌ناو سینه‌ی پێشمه‌رگه‌دا هه‌ست پێده‌كرد، زوڵم و زۆرداری و ناحه‌قی دوژمنانی ده‌بینی، هه‌ر بۆیه ته‌نیا رِووناكی له‌ئاسمانه‌وه بۆ ئه‌و به‌س نه‌بوو...
ئه‌م ئه‌ستێره له‌ئاسمانه‌وه بووه هه‌ڵۆ ، ئه‌م بانه و بان، ئه‌م شاره و شار ده‌نگی هه‌ق و رِاپه‌رِین و هه‌ستانه‌وه‌ی به‌رز ده‌كرده‌وه و به چاوی دوربین و تیژی داگیركه‌ری كرده ئامانج بۆ وه‌ده‌رنان، بۆ نه‌هیشتنی زوڵم و چه‌وسانه‌وه، بۆ خه‌باتی هه‌ستانه‌وه، تا وای لێهات دوژمن كه‌وته له‌رزه، كه‌وته ترس و دڵه رِاوكێ.....
ده‌نگ و ناوی ئه‌م هه‌ڵۆیه، ئه‌م ماڵه و ماڵی كوردستانی كرد‌و په‌رده‌ی گوێكانی ده‌له‌رانده‌وه، هه‌ڵۆ هه‌ر به‌زوی یاوه‌ری له‌ده‌وری خۆی كۆكردنه‌وه، بوونه پۆله هه‌ڵۆیه‌كی چرِ و پته‌و، چنگیان له جه‌رگی دوژمن گیركرد، چیاكانیان كرده ژوان. بۆ رِاپه‌رِین و به‌رخودان شه‌وان، رِۆژان به‌ره و رِووبار و كه‌نار، باخچه و هه‌واران، له‌دێ و شاران شۆرِده‌بوونه‌وه. دوژمنیان كرده نێچیر، له هه‌ر شوێنێ دوژمن ناوی پۆله هه‌ڵۆی گوێ لێ ده‌بوو هه‌ڵ ده‌هات، خۆی وه‌ناو ده‌وه‌ن و كه‌لێنان دا ده‌كرد....
هه‌ڵۆی چاونه‌ترس و ئازا، هه‌ژارانه ژیا، غه‌ریبانه و بێنازانه ژیا، به‌ڵام هه‌میشه سه‌ربه‌رز و ئازا و نه‌سره‌وتو، هه‌میشه عاشق به زێد و هه‌وا و هه‌واری خۆی ژیا و له‌و پێناوه‌ش دا ئاوات خه‌بات و ئامانجی بۆ رِۆڵه‌كانی به‌جێ هێشت. هه‌ڵۆی چاونه‌تس و بوێر، وه‌ك هه‌موو عاشقانی ته‌مه‌ن و ده‌وران ده‌بوو ماڵئاوایی له پۆله هه‌ڵۆكانی هاورِێی بكا و ئاوات و خۆزگه‌كانی به‌وان بسپێرێ.....
هه‌ڵۆ دیسانه‌وه بوه‌وه به ئه‌ستێره، به‌ره‌و ئاسمانی ساماڵی خاكی كوردستان رِێگه‌ی گرته‌وه به‌ر، له‌وێ به شه‌هیدانی خاك و گه‌ل ئاشنا بۆوه چونكه به‌ڵێنی به‌وان دابوو كه رِۆژێك بێ به‌دیداری ئه‌وانیش شاد بێته‌وه....
بژی ئه‌ستێره، بژی هه‌ڵۆ، بژی ئه‌ستێره