تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان: مانگی ئۆکتۆبر بە لانیکەم ١٦٦ حاڵەتی لەسێدارەدان بووە

ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان: مانگی ئۆکتۆبر بە لانیکەم ١٦٦ حاڵەتی لەسێدارەدان بووە
تێکوشان

ڕێکخراوێکی مافی مرۆف ڕایدەگەیەنێت، ڕژیمی ئێران لە مانگی ئۆکتۆبردا ١٦٦ کەسی لە سێدارە داوە، کە ئەمە مەرگهێنەرترین مانگ بۆ سیستمەمی بەناو دادوەریی ڕژیمی ئێران لە کاتی تۆمارکردنی دۆسییە لە ساڵی ٢٠٠٧ هەتا ئێستایە.

بەپێی ئامارەکانی مافی مرۆ ڤی ئێران، لە کۆی گشتیی ١٦٦ لەسێدارەدان تەنیا ٢٠ لەسێدارەدان بە ئاشکرا ڕاگەیەندراوە. ئەم ئامارە زیاتر لە ١٢هاووڵاتیی ئەفغانستانی و کەسێکی ئەڵمانی-ئێرانی خاوەن دوو ڕەگەزنامەش لەخۆ دەگرێت.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لانیکەم ٦٤ کەس بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران دەڵێت، لە مانگی ژانویەوە هەتا ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٢٤، بە گشتی ٦٥١ کەس لەلایەن ئێرانەوە لە سێدارە دراون، کە ئەمە بەرابەرە لەگەڵ ٨٥٣ کەس لە ساڵی ڕابردوودا، کە بەرزترین ئامار لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوویە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، خێرایی لەسێدارەدانەکان تا مانگی نۆڤامبر بەردەوام بووە و دەیان زیندانیی سیاسیی کورد و کەسانی دیکەش بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ناهید نەقشبەندی، لێکۆڵەری ئێران لە ڕێکخراوی چاوەدێری مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەی ئەو ڕێکخراوەکەدا ڕایگەیاندووە: دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێکی ترس بەکار دەهێنن و بەتایبەتی کەمینە نەتەوەییەکان و ناڕازییە سیاسییەکان دوای دادگاییکردنی نادادپەروەرانە دەکەنە ئامانج. 

بە وتەی ناوبراو، "مەبەست لەم تاکتیکە دڕندانەیە، سەرکوتکردنی هەر دژایەتییەک بەرانبەر بە ڕێژیمێکی پاوانخوازە ".

2 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان: مانگی ئۆکتۆبر بە لانیکەم ١٦٦ حاڵەتی لەسێدارەدان بووە

ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان: مانگی ئۆکتۆبر بە لانیکەم ١٦٦ حاڵەتی لەسێدارەدان بووە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی