ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سووریە ڕایگەیاند، لە میانی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر دوو باڵەخانەی نیشتەجێبوون لە دیمەشق، لانیکەم ١٥ کەس کوژراون.
به پێی ئەم ڕاپۆرته یەکێک له باڵەخانەکان دەكەوێته گەڕەکی ئەلمزەی دیمەشق که مەڵبەندی دامودەزگا ئەمنییەکان و باڵیۆزخانه و ئاژانسەکانی نەتەوه یەکگرتووەکان لەم وڵاتەیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بینای دووەم دەکەوێتە گەڕەکی قودسیا لە ڕۆژئاوای دیمەشق.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت لەم هێرشەدا بیناکانی سەر بە گروپی جیهادی ئیسلامی کردۆتە ئامانج.