ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، کۆمیتەی سێیەمی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بڕیارنامەیەکی بۆ محکومکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن ڕژیمی ئێران دەرکرد.
ئەم بڕیارنامەیە کە لە لایەن کەنەداوە بۆ كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیار كرابوو، بە ٧٧ دەنگی بەڵێ و ٢٨ دەنگی نەخێر و ٦٦ دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.
لە بڕیارنامەی ئاماژەپێکراودا ئاماژە بە چەندین بابەتی جۆراوجۆری وەک زیادبوونی ئێعدامەکان، بەندکردنی ئارەزوومەندانە، سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کراوە.