ئاژانسی هەواڵیی فەڕانسە لە زاری دیپلۆماتکارانەوە بڵاویکردەوە، زلهێزەکانی ئەورووپا بە پاڵپشتیی ئەمریکا لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی بڕیارنامەیەک لە دژی ڕژیمی ئێرانن.
ئەم کارە بە هۆی هاوكاریی لاوازی ڕژیمی ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پێشنیار کراوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی حوكام کە لە ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی دەست پێدەکات، تاوتوێ بكرێت.
بریتانیا، فەرەنسا و ئاڵمان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئەم بڕیارنامەیەیان لە دۆخێکدا پێشنیار کردووە کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە پەرەپێدانی بەرنامەی ناوكیی ڕژیمی ئێران زیاتر بووە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پێداگریی لەوە کردووەتەوە کە ئێران تاکە وڵاتی نائەتۆمییە کە گەیشتووەتە ئاستی پیتاندنی ٦٠٪ کە مەودایەکی کورتی لە ئاستی ٩٠٪ ./. هەیە.
ئەم بڕیارنامەیە دوای سەردانی حەوتەی ڕابردووی ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس بۆ ئێران ئامادە کراوە. ئەو لەم گەشتەدا سەردانی دامەزراوەی نەتەنز و فردوی کرد.