تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

لاوێکی شنۆیی ناوی خرایە نێو لیستی ٢ لەسەدی کاریگەرترین زانایانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣

لاوێکی شنۆیی ناوی خرایە نێو لیستی ٢ لەسەدی کاریگەرترین زانایانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣
دەنگی خەباتی کوردستان

دوکتور ڕەحمەت خزری لە دایکبووی شاری شنۆ و توێژەری شارەزای بەرچاو لە بواری سیستەمی بەرق و باتری و وزەی نوێبووەوە و چەندین پرۆژەی شارژکردنەوەی زیرەک خزمەتگوزارییەکانی جووڵە و بەڕێوەبردنی وزە، ناوی خرایە نێو لیستی ٢ لەسەدی کاریگەر‌ترین زانایانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣دا.
ناوبراو لەسەر وزەی نوێبووەوە و سیستمی هەڵگرتنی وزە بۆ ناوچە شارییەکانی ئوسترالیا و چارەسەرەکان بۆ وزە و خزمەتگوزارییەکان لە ئیکۆسیستمی وزەی بڕاو لە ئورووپا پسپۆڕیی هەیە. 
دوکتور ڕەحمەت خزری، لە چەندین زانکۆی باڵای ئوسترالیا و ژاپۆن و دانمارک و چالمێرز سوید توێژەر بووە، لەم دواییەدا وەک ئەندازیاری سیستمی بەڕێوەبردنی باتری پێوەندی بە تیمی ئینفینی تێڤ ـی کردووە.
لەم دواییانەدا بەهۆی زۆری بابەت و لێکۆڵینەوەکانی، زانکۆی ستانفۆرد دوکتور خزری خستووەتە نیو لیستی ٢ لەسەدی زانایانی کاریگەری جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣ دا.

7 مانگ و 10 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لاوێکی شنۆیی ناوی خرایە نێو لیستی ٢ لەسەدی کاریگەرترین زانایانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣

لاوێکی شنۆیی ناوی خرایە نێو لیستی ٢ لەسەدی کاریگەرترین زانایانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی