ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئەمیر بابۆلی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "لەج"ی مەهاباد دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکرانی سزای ئەم شارە بەندکرا و بە مەبەستی تێپەڕ کردنی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد گواسترایەوە.
ئەمیر بابۆلی پێشتر لە لایەن لقی یەکی بێدادگای بە ناو شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتی " ئەندامێتی لە حیزبە دژبەرەکانی کوردستانی ئێران" سزای ٥ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، توندترین سزا واتا سزای ٥ساڵ بەندکران بۆ ناوبراو جێبەجێ دەکرێت. ناوبراو لەو دادگایەدا لە تۆمەتی محاربە و افساد فی الارض بێبەری کرا