تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گیرانی محەممەد ڕەسووڵپوور بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی

گیرانی محەممەد ڕەسووڵپوور بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی
تێکوشان

محەممەد ڕەسووڵپوور، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری شنۆ کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی بەندکرا و بۆ بەندیخانە گواسترایەوە.
محەممەد ڕەسووڵپوور، پێشتر لە لایەن بێدادگای بە ناو شۆڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر "عەلی ئەنساری" بە تۆمەتی "ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە دژبەرەکانی کوردستانی ئێران" و "چالاکیی تەبلیغی دژ بە حکومەت" سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو. 
محەممەد ڕەسووڵپوور بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (٤ی جولای ٢٠٢٤)، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی "کۆنەقەڵا" بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە گیرابوو.
ناوبراو لە ئاکامدا دوای نزیکەی دوو حەفتە بەندکران ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ ئازاد کرابوو.

6 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی محەممەد ڕەسووڵپوور بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی

گیرانی محەممەد ڕەسووڵپوور بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی