بەکرێگیراوانی وەزارەتی ئیتلاعاتی تیرۆریست هەڵیانکوتایە سەر گوندی "دێوەزناو"ی سەر بە سەروئاوا و بە توندوتیژی چوار هاووڵاتی کە یەکێکیان منداڵە بە ناوەکانی سینا ئەسەدی حەکیم، حەمید ساڵحینژاد، محەممەد کەریمی و جەعفەر ئەردەڵان گرتووە.
یەکێک لە دانیشتووانی ئەم گوندە لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وتی: "بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٣، دەیان بەكرێگیراوی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر گوندی دێوەزناو و جەعفەر ئەردەلان تەمەن ٤٠ ساڵ، محەممەد كەریمی ٣١ ساڵ، حەمید ساڵحی نەژاد تەمەن ٢٧ ساڵ و سینا ئەسەدی حەكیم تەمەن ١٥ ساڵیان بەندکردووە.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، گرتنی ئەو کەسانە بە بێ فەرمانی دادوەری و بە توندوتیژییەوە بووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەت و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە نییە.