دۆسیەی پەخشان عەزیزی، توێژەری کۆمەڵایەتی و زیندانی سیاسیی کورد کە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە، زیاتر لە هەژدە ڕۆژە ڕەوانەی بێدادگای باڵای ڕژیمی ئاخوندی کراوە و تا ئێستاش چاوەڕوانی بڕیاری کۆتاییە.
ناوبراو لە ١٥ی گەلاوێژی ئەمساڵەوە دوای ناڕەزایەتییەکانی بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین، تا سێ حەوتوو پێش لە مافی چاوپێكەوتن بە خانەوادەکەی و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کرا، بەڵام تا ئێستاش لە مافی چاوپێکەوتنی خانەوادەکەی و پارێزەرەکانی بێبەش كراوە و هەوڵەکانیان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا سەرکەوتوو نەبوون .
ناوبراو لە سەرەتای مانگی گەلاوێژدا ، لە لایەن لقی ٢٦ی بێدادگای بەناو ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتیی ئیمان ئەفشاری بە تۆمەتی "بەغی" حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.