فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، تەرمی هەشت چەکداری داعشیان دۆزیوەتەوە كە لە هێرشێكی فڕۆكە جەنگەیەكانی عێراقدا لە پارێزگای کەرکوک كوژراون، هەروەها دەشڵێت، " لە نێو کوژراوەکاندا سەرکردەی ئەو گروپەی تێدابوە".لە شوێنی ڕوداوەکەدا چەک و ئامێر و کەرەستەی تەقینەوە دۆزراوەتەوە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، هێزەکانی عێراق، لە شوێنی ڕوداوەکەدا چەک و ئامێر و کەرەستەی تەقینەوە و لۆجستی و ئامێری پەیوەندییەکانیان دۆزیوەتەوە، چونکە شوێنەکە بارەگایەکی سەرەکی ئەو چەکدارانە بوە.