هاووڵاتییەکی مەریوانی بەناوی "عەلی ڕۆحی(پشکۆ)' تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی ئەسراوای مەریوان، کە پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی سەوز چیا بووە، ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لە مەریوان بانگ کراوە و لە دوای سەردانیکردنی ئەو ناوەندە، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە دوای چەند ڕۆژ لە بەندکرانی عەلی ڕۆحی، هەوڵی خانەوادەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی هەتاکوو ئێستا بێ ئاکام بووە.
ئەو هاووڵاتییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە هەڕەشەی لێ کرابوو کە دەبێت بە زووترین کات خۆی بەو ناوەندە ئەمنییەتییەی ڕژیم بناسێنێت، ئەگەر وا نەکات ئەوە بە شێوەی توندوتیژ بەند دەکرێت.
هەتا ئیستا لە هۆی گیران، تۆمەتی وەپاڵدراو، شوێنی مانەوە و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.