تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

نێرگس محەمەدی دوای چەند هەفتەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە

نێرگس محەمەدی دوای چەند هەفتەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە
تێکوشان

تەقی ڕەحمانی، هاوسەری نێرگس محەممەدی، لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان گوازراوەتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هاوسەرەکەی دوای دواکەوتنی نزیکەی ٩ هەفتە، بە پاڵپشتی چالاکانی مەدەنی و لەژێر فشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و میدیاکان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەم دواکەوتنە درێژخایەنە و چەندین ساڵ زیندانیکردن زیانی گەورەی بە تەندروستیی نێرگیس گەیاندووە و ئێستا پێویستیی بە ماوەیەکی جددی چارەسەر و چاودێریی پزیشکی هەیە.
تەقی ڕەحمانی هەروەها پێداگری لەوە کردەوە کە داوای ئازادکردنی بێ مەرجی نێرگس محەمەدی و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی بە تەواوی دەکات، چونکە بە سادەیی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە ناتوانێت ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە بەهۆی چەند مانگێک نەبوونی چارەسەر و بێبەشکردنی چارەسەرەکەیەوە دروست بووە.

24 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نێرگس محەمەدی دوای چەند هەفتەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە

نێرگس محەمەدی دوای چەند هەفتەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی