یسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند؛ ئەردۆغان کوردەكان سەردەبڕێت و جیهان بێدەنگە. دیکتاتۆری ئانكارا خەڵکی مەدەنیی بێ تاوانی کورد لە باکووری سووریە بۆردومان دەکات و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ ناڵێت.
داواکاریی ئاگربەست و کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش لە كوێیە؟ نیگەرانیی مافی کورد و سکاڵا لەسەر ئەردۆغان لە دادگای نێودەوڵەتی كوا؟
کاتێک ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەکات لە دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، گۆتێرێس بەردەوام هێرش دەکاتە سەری، بەڵام کاتێک هاوڕێ دژە جوولەکەکەی تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات، بە سادەیی ون دەبێت.