ئەمڕۆ هەینی ٤ی خەزەڵوەر وەك هەموو هەینییانی ڕابردوو هێزە نیزامی و ئەمنییەكانی ڕژیمی ئاخوندی لە ترسی ناڕەزایەتیی خەڵك لە دەوروبەری موسەلا و مزگەوتی مەکی و ئەو شەقامانەی کە بەرەو مزگەوتەکە دەڕۆن جێگیر كراون و نوێژخوێنانیان پشكنیوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ، کەشی ئەمنیی شاری زاهیدان بە ئامادەبوونی هێزە نیزامی و ئەمنییەکان زۆرتر بووەتەوە، هەروەها خاڵەکانی چوونە ژوورەوە و دەرچوونی شارەکەش کۆنترۆڵ كراوە.