تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

شەهید محەمەد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە (  هێرش )

شەهید محەمەد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە (  هێرش )
یادی سەروەران


یادی سەروەران
یادی سەروەری گەل:  شەهید محەمەد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە (  هێرش )
سیامەند
کێن ئەو كەسانەی کە لە ڕێگەی نیشتمان و بۆ گەیشتن بە ئازادی گیانی خۆیان فیدا دەکەن؟ کێن ئەو مرۆڤانەی کە لە ڕێگای ئاسایشی خەڵکەکەیان و بۆ لەناوبردنی ستەمكاران و زاڵمان، لە ماڵ و ژیان و هەموو ئاواتەکانیان چاوپۆشی دەکەن؟ئەو مرۆفانە دڵسۆزانی نەتەوەكەیان و پیشڕەوی كاراونی شۆرشگێڕی و كوردایەتین. 
بێگومان جیاوازی نێوان خەباتکاران و ئەوکەسانەی کە تەنیا بیر لە خۆیان و ژیانی خۆیان دەکەنەوە، زۆرە. ئەویش چ ژیانێک، ژیانی ژێردەسەڵاتی زوڵم و هەڕەشە و مەترسی لەسەر خۆیان و هاونیشتمانانیان.  تێكۆشەران وکەسانی خەباتکار لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات، کە لە ڕێگای ئازادی نەتەوەو دیمۆکراسی و مافی ڕەوای خەڵک تێدەکۆشن ،لەگەڵ کەسانی بێ ئیرادە و ترسەنۆک بەراورد ناكرێن. ئەوانەی  هیوایان ئازادی و گەیشتنی نەتەوەكەیانە بەماف و ئازادی، لە کوێ و ئەوانەی بێ ئیرادە و بێ باوەڕن لە کوێ. بێگومان ئەوانەی لە ڕێگەی ئازادی گەل و نیشتمان گیانیان فیدا دەكەن سەربەرزو  ڕوسووری دونیاو ئاخرەتن وئەوانەی بێ‌ ئیرادەو بێ‌ باوەڕن بە ئازادیی و ڕزگاری، سەرشۆڕی ئەم دونیاو ئاخرەتن. سازمانی خەبات كە  جێگەی باوەڕی بەشێكی بەرچاوی خەڵکی کوردستانە، لە ماوەی دەسەلاتی سەركوتگەری ئاخوندەكان و لە خەباتی بێوچان و پڕ لە شانازی دا، دەیان دەستکەوتی بێ وێنەی بەدەست هێناوەو گیانی دەیان ڕۆڵەی فیداکار، خۆڕاگر و نیشتمان پەروەری پێشکەشی کورد و کوردستان و جوڵانەوەی ئازادیخوازی دژبە ڕژیمی سەرکوتگەری ئاخوندی کردوە. بەڵێ ڕێبوارانی ڕێگەی سەربەرزیی و ئازادی لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات،بێجگە لە ئازادی و بەختەوەری خەڵک و ڕزگاری و خەبات دژی ڕژیمی سەرکوتگەر و ناڕەوای ئاخوندی، ئامانجێکی دیکەیان نیە.
 ئەو تێكۆشەرانە، گوڵی سەرسەبەد و جێگەی ئۆمیدو هیوای خەڵکن. بۆ باشتر ناسینی کەسایەتی و ژیاننامەی، خەباتکاران و شۆڕشگێڕانی ڕیزەکانی سازمانی خەبات نوسینێکی دورو درێژی  پێویستە، ئەو قارەمانانە بە گیان فیدایی،ڕاست و ڕەوایی خەباتی مافخوازانەی گەلی کوردیان زیاتر ئاشکرا کرد. شەهیدان، نەک هەر خۆیان ،تەنانەت بنەماڵەشیان، خاوەن بیرو هزری شۆڕشگێرانەن و لە کاتی شەهیدبوونی ڕۆڵەکانیان سەبوریان هەبوەو شانازیان بە شەهیدبوونی ڕۆڵەکانیان کردوە. ئەم شێوە بیرو بۆچونە، مایەی دڵگەرمی و دڵخۆشی بوەو ڕێگەی حەستەمی خەباتی بۆ هاوسەنگەرانی ئەم شەهیدانە، ئاسانتر و هێز و توانایان بۆ درێژەدان بە خەبات زۆرتر كردوە. شەهید کاک محەممەد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە "هێرش"یەکێک لە پێشمەرگەو كادرە شەهیدەكانی بلیمەت و سەربەرزە، کە بە خوێنی خۆی، ڕەوا بوونی ڕێگەی پڕ لە شانازیمانی سەلماند. بەلًێ‌ جارێکی دیکە سازمانی خەبات کە پێشەنگی خەباتی نەتەوەییە.
شەهید محەممەد ڕەسول فروغی کوڕی ماموستا مەلا "ساڵحی فروغی "بەردەڕەشی" لە ساڵی ۱۳٥٥ کۆچی خۆری، لەبنەماڵیەکی نیشتمان پەروەر لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و قۆناغی دواتری لە شاری بانە تەواوکرد. شەهید هێرش پێش پێوەندی كردن بەڕیزەکانی سازمانی خەبات، وەکو کەسێکی نیشتمان پەروەر لەگەڵ سازمانی خەبات هاوکاری دەکرد و لە هەر کات و شوێنێکدا  بۆی بلوایە،کارو چالاکیەکانی سازمانی خەباتی ڕادەپەڕاند. شەهید هێرش لە ماوەی پێشمەرگایەتی خۆی، وەکو پێشمەرگەیەکی وەفادار و دڵسۆز، ئەرک و چالاکیەکانی بەباشترین شێوە جێبەجێ دەکرد. کاک هێرش بە دوای کۆتایی هێنانی  دەورەی سیاسی و نیزامی ، لە بەشی ڕادیۆ دەنگی خەباتی کوردستانی ئێران، کارو چالاکی  وەکو کادرێکی دڵسۆز چالاک دەست  پێ کرد. شەهید هێرش کەسایەتێکی، خۆش قسەو دڵسۆز بوو لە لای هاوسەنگەرانی خۆشەویست بوو، هەمووان ڕێزیان لێدەگرت. شەهید هێرش نمونەی کەسێکی شۆڕشگێڕ و پێشمەرگەێیکی چالاک بوو. بەڵام بەداخەوە سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۱٦ی پوشپەڕ هەتاوی، لە کاتی مەئموریەتی تەشکیلاتی لە ناوچەی سەرشیو"ی سەقز شەهید کرا. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە شەهید بوونی کاک هێرش فروغی یەکێک لە کادرە دڵسۆزو چالاکەکانی خۆی لەدەستدا. هەروەها بە شەهیدبوونی کاک هێرش ئەرکی هاوباوەڕان و هاوسەنگەرانی بۆ بەردەوامی ڕێگەی پیرۆز و خەباتی مافخوازانەی گەل،گرنگتر  كرد. هەزاران سڵاو بۆڕۆحی پاکی شەهید محەممەد ڕەسوڵ فروغی (هێرش)کادری نمونەو وەفاداری گەلی کوردستان و سازمانی خەبات و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.

1 مانگ و 18 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەهید محەمەد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە (  هێرش )

شەهید محەمەد ڕەسوڵ فروغی ناسراو بە (  هێرش )

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی