تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

په یامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كۆچی دوایی حاجی رەحیمی تێكۆشەر و دڵسۆزی سازمانی خەبات

په یامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كۆچی دوایی حاجی رەحیمی تێكۆشەر و دڵسۆزی سازمانی خەبات
بابەشیخ حسینی

بۆ كۆچی دوایی حاجی رەحیمی تێكۆشەر و دڵسۆزی سازمانی خەبات خەمبارم
حاجی ڕەحیم ڕۆحی ناسراو بە حاجی ڕەحیمی قەساب كەسایەتی دڵسۆزی گەلی كوردو تێكۆشەری ڕێبازی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران و مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی، پشتیوان و خەمخۆری من و تێكۆشەرانی ڕێبازی سازمان و مامی شەهیدی فەرماندە كاك تەها سوور، دڵە گەورەو پڕلە ئاواتی لە لێدان كەوت و كۆچی دوایی كرد.
حاجی ڕەحیم لە كەسایەتیە دیارەكانی شاری بانەو دەوروبەری، پشتیوانی سازمانی خەبات و دڵسۆزی هێزی پێشمەرگەی سازمان بوو. لەو ساڵانەدا كە هێزی پێشمەرگەی سازمان لە ناوچەدا گەڕانی سیاسی و پێشمەرگانەی دەكرد، حاجی ڕەحیم لە چیاكان و دێهاتەكان سەردانی دەكردین و هاوكاری بۆ دەهێناین.
یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی حاجی ڕەحیم، پێگەیاندنی جیلێكی نوێی لە لاوانی دڵسۆز بۆ خزمەت كردن بە ڕێبازی كوردایەتی و ڕێبازی سازمانی خەباتە.
لە گەڵ دەڕبڕینی خەم و پەژارەی قوڵم بە بۆنەی كۆچی ئەو كەسایەتیە دڵسۆزو پشتیوانەی سازمانی خەبات و بەندە، سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزی لە شاری بانەو خزمان و ناسیاوانی ڕادەگەێنم.
بابەشێخ حوسەینی
30 ی ڕەزبەری 1403 كۆچی خۆری
2 مانگ و 4 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په یامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كۆچی دوایی حاجی رەحیمی تێكۆشەر و دڵسۆزی سازمانی خەبات

په یامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كۆچی دوایی حاجی رەحیمی تێكۆشەر و دڵسۆزی سازمانی خەبات

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی