تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

دە چالاکی ژنی بەهایی سەرجەم سزای ٩٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

دە چالاکی ژنی بەهایی سەرجەم سزای ٩٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا
تێکوشان

 لقی یەکی بێدادگای بە ناو شۆڕشی ئیسفەهان هەر یەک لە نگین خادێمی تەمەن ٣٤ ساڵ، شانا شەوقی فەر تەمەن ٢٧ ساڵ، یەگانە ئاگاهی تەمەن ٣١ ساڵ، پەرەستوو حەکیم تەمەن ٤٧ ساڵ، موژگان شاهڕەزایی تەمەن ٣٢ساڵ، یەگانە ڕووح بەخش تەمەن ١٩ ساڵ، ئارەزوو سوبحانیان تەمەن ٤٨ ساڵ و نێدا بەدەخش تەمەن ٦٠ ساڵ بە سزای ١٠ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ١٠٠ ملیۆن تمەن و بەهارە لوتفی تەمەن ٢٧ ساڵ و نێدا عێمادی تەمەن ٤٢ ساڵ هەر یەک بە سزای ٥ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ٥٠ ملیۆن تمەن مەحکووم کران.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەم سزایە بە هۆی ئەمنییەتیبوونی دادنامە ڕاستەوخۆ بە هەر یەک لەم هاووڵاتییە بەهاییانە ڕاگەیێندراوە و وەکوو سزای تەواوکەری هەر یەک لەم ١٠ کەسە سزای قەدەغەکردنی دەرچوون و قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەردا سەپاوە.
هەر یەک لەم دە هاووڵاتییە بەهاییانە ڕووبەڕووی دوو تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی حکومەت" و "چالاکی تەبلیغی و پەروەردەیی پێچەوانەی شەرعی ئیسلام" بوونەتەوە.

2 مانگ و 5 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دە چالاکی ژنی بەهایی سەرجەم سزای ٩٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

دە چالاکی ژنی بەهایی سەرجەم سزای ٩٠ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی