حکوومەتی بریتانیا بڕیاری داوە سەرەڕای چەندین داواکاری، سپای پاسداران وەک گرووپێكی تیرۆریستی ڕانەگەیەنێت.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری پۆلیتیکۆ، ایوت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بریتانیا لە پشتیوانی لەو هەوڵە خۆی بواردووە و هیچ خواستێکی نیشان نەداوە کە سپای پاسداران وەک گرووپێکی تیرۆریستی بخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەكانەوە.