دوابەدوای هێرشەکانی ئەم دواییە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە سوید، سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی دەیەوێت یەکێتیی ئەورووپا بە فەرمی سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.
دەزگای ئاسایشی سوید و مووساد دەڵێن رژیمی ئێران باندی تاوانکاریی بۆ هێرشی توندوتیژی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل لە سوید بەکارهێناوە.