تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

لەناو بردنی ئیسرائیل یا زیان گەیاندن بە فەلەستین

لەناو بردنی ئیسرائیل یا زیان گەیاندن بە فەلەستین
چنوور سەقزی

لە دوای هێرشی چەكدارانی حەماسی فەلەستین بۆ سەر ئیسرائیل لە ۷ ی ئۆكتۆبری ساڵی ۲۰۲۳ و كوژرانی زیاتر لە ۱۲۰۰ كەس لە خەڵكی ئیسرائیلی و غەیرە ئیسرائیلی،چەخماخەی جەنگێكی نوێی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لێدرا. ساڵێك لەوە پێش كە ڕێبەرانی حەماس بە هاندان و پشت گەرمی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران، بڕیاڕی هێرشیان بۆ سەر ئیسرائیل دەركردو چەكدارەكانیان توانییان هەموو بەربەرستەكان تێك بشكێنن و بچنە ئەو ناوچەیە، كە ئیسرائیل بە خاك و سنووری خۆی دەزانێ‌، كە لە ئاكامی ئەو هێرشەدا جیاواز لە كوژرانی دەیان ئیسرائیلی  ۲۵۰ كەسیش بە دیل بگرن.دیارە ئەو كات و ئێستاش،حەماس ئەو هێرشەیان بە سەركەوتنێكی گەورەوكەم وێنە دەزانی و دەزانن و پێی یان وابوو ئیسرائیلیان تووش شكستێكی گەورە كردوەو بێ‌ هێزی و بێ‌ توانایی ئیسرائیل یان وەدەرخستوە.لە ڕاستیدا تەنیا سەرانی حەماس هێرشی ۷ ی ئوكتۆبریان پێی گەورەو سەركەوتوو نەبوو بە ڵكوو زۆربەی شارەزایانی سەربازی ووڵاتانی عەرەب و شارەزایانی سەربازی لە وڵاتانی دیكە هێرشی چەكدارانی حەماس یان پێی گرینگ و سەركەوتوو بوو.
وەك ئاماژەو بەراوردەكانی ژمارەیەك شارەزای عەرەب و لێدوانەكانی سەرانی حەماس دەری دەخست،ئەوان ئیسرائیلیان پێی لاوازو بێ‌ تواناو بە سەركەوتنەیان شاگەشكەو دڵخۆش بوون. بەڵام زۆری پێی نەچوو ئیسرائیل بڕیاری هێرشی بۆ سەر غەززە دەست پێی كردو خەسارەتێكی زۆری لە حەماس داو دەیان چەكداری ئەو هێزەی لە ناوبردو هەروەها بە داخەوە دەیان هاووەڵاتی بێ‌ تاوانی فلستینی لە غەززە كوژران و بوونە سووتەمەنی جەنگ و بەشی زۆری خانوو و شوێنی ژیانی فلستینیەكان وێران بوو. لە ڕاستیدا ئەو هێرشەی حەماس لە سەركەوتنەوە بووە شكست و كوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە ناو جەرگەی تاران و لە كاتێكدا میوانی خامنەیی ودەسەڵاتی ئاخوندی بوو و هەروەها كوژرانی دەیان بەرپرسی حەماسی بەدواوە بوو.
بێگومان هێرشی چەكدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل كە لە ڕەزبەری ساڵی ۱٤۰۲ كۆچی خۆری ڕویدا بووە سەرەتای ئاڵۆزیەكی كەم وێنەو نزیك بوونەوەی جەنگی هەمەلایەن و بەرین لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. ئەگەر سەركردەكانی حەماس ژیر بوونایە، دەبوو لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران دووریان بكردایەو نەكەوتنایە داوی پیلانەكانی ئەو ڕژیمەی كە مانەوەی خۆی لە جەنگ و ئاژاوەدا دەبینێ‌. حەماس دەبوو گەڵ حكومەتی فەلەستینی بە سەرۆكایەتی مەحمود عەبباس یەكیان بگرتایەو لە پێناو ئامانجەكانی تێكڕای خەڵكی فەلەستین خەباتی سیاسی ئامانجداریان بكردایە نەك بەشێكی خاكی فەلەستین یان بۆ خۆیان بڕ بدایەو حكومەتی غەززەیان پێك بهێنایەو گەلی فەلەستین یان دوولەت بكردایە.
ئەگەر ئیسرائیل بە دوژمنی خەڵكی فلستین و ئامانجەكانی بزاندرێ‌ لە هەمان كاتدا ڕژیمی ئاخوندی دەسەڵاتدار لە ئێران دوژمنی سەرەكی و گەورەی خەڵكی فلستین و وڵاتانی عەرەب و موسڵمان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە. دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران خەو بە ڕێبەرایەتی كردنی جیهانی ئیسلامەوە دەبینن و بۆ هاتنی دیی ئەو ئامانجەیان، كار بۆ لاواز كردنی دەسەڵات و حكومەتەكانی ناوچەكە دەكەن.
لە ئاكامدا ئەو ڕاستیە دەركەوت كە هێرشی هێزەكانی حەماس لە ۷ ی ئوكتۆبری ۲۰۲۳ بۆ سەر ئیسرائیل، بووە هۆی لاوازی خۆی و دەركەوتنی هێزی ئیسرائیل و بە جۆرێك ڕەوایی دان بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە.
لەڕاستیدا باشترین چارەسەر بۆ ڕێبەران و بەرپرسانی  ژیرو ئاشتیخوزای حەماس ئەوەیە كە لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران دوور كەونەوەو هەوڵ بدەن یەكیتی و تەبایی لەنێوان خەڵكی فەلەستین و لە گەڵ حكومەتی فەلەستیین پێك بێنن و كار بۆ بە ڕەسمی ناسینی حكومەتی شەرعی فەلەستین و كۆتایی هاتنی مەینەتی و ئازارەكان لە سەر خەڵكی فەلەستین بكەن.

29 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەناو بردنی ئیسرائیل یا زیان گەیاندن بە فەلەستین

لەناو بردنی ئیسرائیل یا زیان گەیاندن بە فەلەستین

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی