مەحموود سادقی، بەندکراوی سیاسیی کوردی خەڵکی کامیاران سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ساڵ لە کاتی گیرانی، لە مافی مورەخەسی بێبەری کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی بەندیخانەی سنە چەندین جار دژایەتییان لەگەڵ داواکاریی ئەم بەندکراوە سیاسییە بۆ وەرگرتنی مورەخەسی و ئازادی کردووە و تەنانەت هەندێ جاریش ناوبراو لە مافی چاوپێکەوتن بێبەری کراوە.