تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵیننامە لە ٩ قوتابیی دواناوەندیی شاهێد لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژینا

لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵیننامە لە ٩ قوتابیی دواناوەندیی شاهێد لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژینا
تیکۆشان

هاوکات لەگەڵ دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ١٤٠٣-١٤٠٤ لە ئێران، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزە ئەەمنییەتییەکان هێرشیان کردە سەر قوتابخانەی دواناوەندیی شاهێد لە جوانڕۆ و لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژینا بۆ ماوەی چەند کاتژمێر، لێپرسینەوەیان لە ٩ قوتابیی ئەم قوتابخانەیە کرد و بەڵێننامەیان لێ وەرگرتن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا؛ بەیانیی ڕۆژی سێشەممە، هێزە ئەمنییەتییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە چەند ماشینەوە بە مەبەستی گرتنی ٩ قوتابی، ‌هێرش دەکەنە سەر قوتابخانەی داوناوەندیی کوڕانەی شاهێد لە جوانڕۆ؛ بەڵام دوابەدوای ئاڵۆزبوونی کەشی قوتابخانەکە و هاتنی خانەوادەی قوتابییەکان بۆ قوتابخانە، لە ڕاگوستنیان بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان پاشگەز دەبنەوە لە کۆتاییدا قوتابییەکان دەبەنە دیوێکی قوتابخانەکە و لەوێ لێپرسینەویان لێ دەکەن.
جێگەی باسە کە ئەم کارەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە سەرەتای ساڵی خوێندندا بەمەبەستی ترساندن و تۆقاندنی قوتابییان کراوە

19 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵیننامە لە ٩ قوتابیی دواناوەندیی شاهێد لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژینا

لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵیننامە لە ٩ قوتابیی دواناوەندیی شاهێد لە پێوەندی لەگەڵ بزووتنەوەی ژینا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی