کەمپەینی "ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی"، بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە دۆخی کەیسی خانەوادەی ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە کە بە ئێعدام مەحکووم کراوە، ڕایگەیاند؛
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەر، لە درێژەی فشارەکانی سەر پەخشان عەزیزی و خانەوادەکەی، حوکمی یەک ساڵ زیندانی بۆ سێ کەس لە ئەندامانی خانەوادەکەی (باوک و خوشک و زاوای) لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی تاران دووپات کرایەوە.