ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر ١٥ هاووڵاتیی ژنی بەهایی جارێکی دیکە دادگایی کران، کە پێشتر لە کۆتایی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا هەر یەکەیان سزای ٥ ساڵ بەندکران و پێبژاردنی ٥٠ میلیۆن تمەن سزای نەختی و ٥ ساڵ بێبەشکران لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە وڵات بۆ ماوەی دوو ساڵ لەلایەن لقی یەکەمی بێدادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری ئێسفەهانەوە بەسەریاندا سەپێندرابوو.
ئەم ١٥ ژنە بەهاییە، جارێکی دیکە بە تۆمەتی "چالاکی پەروەردەیی و پڕوپاگەندە پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلامی" لە لقی یەکەمی بێدادگای ئینقلاب لە شاری ئێسفەهان دادگایی کراون