دایە مینا سوڵتانی، دایکی شەهریار محەممەدی لە شەهیدانی خۆپیشاندانەکانی بۆکان، بەبێ ئەوەی مۆڵەتی وەرگرتنی پارێزەر و دیداری خانەوادەی پێ بدرێت، تا ئێستایش هەر راگیراوە.
بەپێی زانیارییەكان ئەم دایکە دادخوازە لە کاتی گیرانیەوە تا ئێستا تەنها یەک جار پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیی بە خزمێکیانەوە کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە لە ژوورێکی تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی ورمێدایە.
بەردەوامیی راگیرانی ئەم دایکە دادخوازە لە کاتێکدایە کە لە مافی وەرگرتنی دەواودەرمانەکانی بێبەش کراوە و دامودەزگا ئەمنییەکان تا ئێستایش لەسەر هۆی گیران و بارودۆخی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بە خانەوادەکەی نەداوە