بۆ چەندەمین جار لە شاری ورمێ کریارانی مەسکەنی مێهر لەبەردەم ئۆستانداری ئەو شارە کۆبوونەوەی نارەزایەتییان وەرێخست. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ دووشەممە ٢ی رەزبەری ١٤٠٣، کریارانی مەسکەنی مێهر لە نارەزایەتی بە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان بۆ چەندەمین رۆژ لەبەردەم ئۆستانداری ئەو شارە کۆبوونەوە ، جێگەی باسە کە تاکوو کاتی نووسینی ئەم هەواڵە بەرپرسان هیچ جوابێکیان بە داواکاری خەڵکی نارازی نەداوەتەوە