تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

‌گیرانی چوار هاووڵایەتی کورد لە دیواندەرە

‌گیرانی چوار هاووڵایەتی کورد لە دیواندەرە
تیکۆشان

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان  ئاماژە بەوە دەکەن کە، شەوی دووشەممە ٢٦ی خەرمانان، ئامانج ئەحمەدی و پویا (نازناو نادیار)، هەردووکیان خەڵکی گوندی "ڕەشی ئاوا" سەر بە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تێرۆریستی  ئیتلاعاتی ئەم شارە گیراون  و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هەر لەم پەیوەندییەدا ، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ خەرمانان، مانی محەممەدی خەڵکی گوندی "تەورێزخاتوون" و سەڵاح فەتحی خەڵکی گوندی "ڕەشی ئاوا" لە لایەن ئەو هێزانەوە گیراون.
هەروەها،  بەدواداچوونەکانی خانوادەی  ئەو چوار هاووڵاتییە بۆ ئاگاداری لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان تا ئێستا بێ ئاکام  بووە و ناوەندە ئەمنییەکانیش ئامادە نەبوون وەڵامێکی دیاریکراو لەم بارەیەوە بدەنەوە.

2 مانگ و 5 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‌گیرانی چوار هاووڵایەتی کورد لە دیواندەرە

‌گیرانی چوار هاووڵایەتی کورد لە دیواندەرە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی