مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، کەسایەتیی ئایینی خەڵکی بۆکان و یەکێک لە گیراوانی بشۆرشی ژن ژیان ئازادی، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بارودۆخی خۆی لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرت، ناوبراو نزیک بە ٢٢ مانگە بێ مافی مرەخەسی راگیراوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، کەسایەتیی ئایینی تەمەن ٤٥ ساڵ بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ماوەی درێژی راگیرانی خۆی و ناردنی دۆسییەکەی بۆ دادگای بە ناو شۆڕشی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە. ئەم مامۆستا کوردە، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی بە بێ بنەما دەزانێت و بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە جۆری بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا بە شێوەی ئۆنلاین، و ناردنی دۆسیەکەی بۆ دادگای شۆڕش مانی لە خواردن گرتووە.