تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

شکەنجەی شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز لە گرتووخانەی ئیتلاعات

شکەنجەی شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز لە گرتووخانەی ئیتلاعات
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز، چەند ڕۆژ پاش ئەوەی کە لەو شارە گیراوە، بۆ گرتووخانەی ئیدارەی تیرۆریستی ئیتلاعات لە شاری سنە گواستراوەتەوە و بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملێ، شکەنجەی دڕندانە دراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە جگە لەوەی کە شکەنجە دراوە، لە ماوەی گرتنی دا لە مافە سەرەتایییەکانی وەک چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو جگە لەوەی بەرپرسی لێژنە تۆپی پێی سەقزە، یەکێک لە چالاکە مەدەنییە بەناوبانگەکانی شاری سەقزە
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە شەقامی "شوهدا"ی شاری سەقز و نزیک شوێنی کارەکەی، لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە گیراوە و هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم لەناو سندووقی ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.

7 مانگ و 17 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شکەنجەی شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز لە گرتووخانەی ئیتلاعات

شکەنجەی شێرکۆ حیجازی، بەرپرسی لیژنەی تۆپی پێی سەقز لە گرتووخانەی ئیتلاعات

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی