تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژرانی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی بەلووچ بە تەقەی چەکدارەکانی حکومەت

کوژرانی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی بەلووچ بە تەقەی چەکدارەکانی حکومەت
تیکۆشان

ئیحسان ئاسکانی، منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پۆلیس لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا لە شاری ڕاسک سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان کوژرا. هەروەها، سەلمان ئاسکانی، ئامۆزای ئیحسان لە ڕەوتی ئەم تەقەکردنەدا بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یحسان ئاسکانی تەمەن ١٢ ساڵ دانیشتووی گوندی جەکیگور شاری ڕاسک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی  رژیمی ێران لەناو ئۆتۆمبێلێکی جوڵاودا، کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزەکانی یەکەی تەکاوەری شاری ڕاسک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە کە کەلوپەلی "تەناکورا"ی پێ بووە کە ئیحسان ئاسکانی بە گوللەی ڕاستەوخۆ کوژراوە و ئامۆزاکەشی، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەوە بە سەختی بریندار بووە

2 مانگ و 6 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی بەلووچ بە تەقەی چەکدارەکانی حکومەت

کوژرانی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵی بەلووچ بە تەقەی چەکدارەکانی حکومەت

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی